نرخی نەوت بەرەو بەرزبوونەوەیە
سەروو 74 دۆلارە
نرخی نەوت بەرەو بەرزبوونەوەیە
شۆڕش قادری
نرخی نەوت بەراورد بە دوێنێ و چەند رۆژی رابردوو کەمێک بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و هەر بەرمیلێک سەروو 74 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ هەینی 7.2.2025 لە کاتى کردنەوەى بازاڕى جیهانى نەوت، نرخى هەر بەرمیلێک نەوتى برێنت بە 74 دۆلار و 62 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەراورد بە ئێوارەی دوێنێ نرخەکەی 0.33% بەرزبووەتەوە.
هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش بە 70 دۆلار و 86 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و نرخەکەی 0.25٪ بەرزبووەتەوە.
لەسەرەتاى ساڵى نوێ و سەروبەندی دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و نرخی هەر بەرمیلێک، لە 85 دۆلار نزیک بووەوە، بەڵام سەرەتای ئەم هەفتەیدا رووی لە دابەزین کردەوە و ئەوا چەند رۆژێکیشە دووبارە بەرەو بەرزبوونەوە دەڕوات.