کەس نازانێ بۆ

نزیکەی 300 ھەزار دینار موچەی خانەنشینانی سەربازی بڕاوە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

دوای راگەیاندنی لیستی موچەی مانگی یەک لەلایەن وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستان، ئەمشەو لە بانکی گەرمیان موچەی خانەنشینانی سەربازی دابەش کرا، نزیکەی 300 ھەزار لە موچەکانیان بڕدراوە.

سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی گەرمیان بە 964ى وت،”ئێمەش نازانین ھۆکاری لێبڕینی موچەی خانەنشینانی سەربازی چییە، لیستی موچەکەمان لە سلێمانییەوە بەوجۆرە بۆ ھاتووە”.

پەیامنێری 964 دەزانێت، خانەنشین ھەبووە موچەکەی 800 ھەزار دینار بووە، ئەمشەو 500 ھەزاری پێدراوە، ھەشبووە موچەکەی ملیۆنێک بووە، 600 ھەزار پێدراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ چوارشەممە خانەنشینانی مەدەنییش لە کاتی وەرگرتنی موچەکانیان، بڕی 100 ھەزار دینار لە موچەکانیان بڕدرابوو، ئەوکات ئاریا ئەنوەر، بەڕێوەبەری بانکی گەرمیان بە 964ى وت، “نازانین ھۆکاری لێبڕینی موچەکانیان چییە، تەنیا بۆ ئەو مانگەیە یان بە بەردەوامی بەمجۆرە دەبێت، ھیچ شتێکیان پێ نەوتووین”.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

بەشێک لە خانەنشینان 100 هەزار دینار لە موچەکەیان بڕا

بەشێک لە خانەنشینان 100 هەزار دینار لە موچەکەیان بڕا