بەڕێوەبەر دەڵێ؛ لۆدی زۆر لەسەرە

لە ئێوارەوە شەش گەڕەکی دەربەندیخان بێ کارەبان

964+

میلاد جەلال_گەرمیان

دروستبوونی گرفتێک لە ھێڵی 33 کەیڤی قەزای دەربەندیخان، بووە بەهۆکاری ئەوەی لە ئێوارەوە کارەبای بەشێک لە قەزاکە بڕاوە و شەقام و مالەکان تاریکن، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای دەربەندیخان دەڵێت،” چاوەڕێی تیمین لە سلێمانیەوە بێن”.

لە کاتژمێر 4:00ی ئێوارەوە، لایەکی ھێڵی 33 کەیڤی قەزاکە بڕاوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6.2.2025، باست عەزیز، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای دەربەندیخان بە 964ى وت،”ھێڵی 33 کەیڤی کە لە دوو لاین “هێڵ” پێکدێت، لاینێکیان بڕاوە و ئەمەش گرفتی بێ کارەبایی، بۆ بەشێک لە ماڵ و دوکانەکانی قەزاکە دروستکردووە”.

“رەنگە بەھۆی زۆری بەکارھێنانی کارەبا ھێڵەکە پچڕابێت لۆدی زۆر لەسەربێت، چاوەڕێین تیمی چاککردنەوە لە سلێمانیەوە بێن، چونکە لەژێر دەسەڵاتی ئێمە نیە چاککردنەوەی”، باست عەزیز وای وت.

وا زانراوە، نزیکەی شەش گەڕەکی قەزاکە لە کاتژمێر 4:00ی ئێوارەوە بێ کارەبابن، ئەو بەڕێوەبەرە وتی، ھەموو ھەوڵێک دەدەن ئەمشەو ئەو ھێڵە چاک بکەنەوە و کارەبا بگەڕێننەوە بۆ ھاوڵاتیان، ئەوە لە کاتێکدا لە شەو و رۆژێکدا ماوەی ھەشت کاتژمێر کارەبای نیشتیمانی دەدرێت بە ھاوڵاتیانی قەزاکە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

شەش بڕیار لە قایمقامیەتی دەربەندیخانەوە

شەش بڕیار لە قایمقامیەتی دەربەندیخانەوە