"لە هەموومان رۆیشت"
کارزان عوسمان باسى دوایين دەمەتەقێى لەگەڵ وریا حەمە کەریم دەکات
964+
ئەمەل ناجى- هەڵەبجە
کارزان عوسمان، پێشکەشکارى دیارى ئێن ئاڕتى رایدەگەیەنێت، گیانلەدەستدانى وریا حەمەکەریم خەسارەتێکى گەورە بوو لە دنیاى رۆژنامەنوسى کوردى، دەشڵێت: پەرۆشى خەڵک بۆ مەرگى وریا، دەرخەرى ئەوەیە کە ئەو رۆژنامەنوسە پیشەییانە کارى خۆى کردووە.
کارزان عوسمان لە پرسەى وریا حەمەکەریم بە 964ـى وت،”سێ رۆژ لەمەوبەر لەگەڵ وریا یەکترمان بینیوە و پێکەوە دەمەتەقێ و هەندێ گاڵتە و خۆشیمان کردووە”.
بەرەبەیانى ئەمڕۆ، وریا حەمەکەریم پەیامنێر و پێشکەشکارى ئێن ئارتى، لە رێگاى عەربەت بۆ سلێمانى لەرووداوێکى هاتوچۆدا گیانى لەدەست دا.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح