
رەئوف شێخ کەمال قایمقامی پێشوو و شیرین مەحمود قایمقامی ئێستای قەرەداغ ... گرافیک؛ 964+
پێشتر سێ ساڵ قایمقام بووه
بڕیارى خانه‌نشینكردن ژنێكی دواى 14 ساڵ كرده‌وه قایمقامى قه‌ره‌داغ
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌هۆى جێبه‌جێكردنى بڕیارى خانه‌نشین بوونى فه‌رمانبه‌رانن، ره‌ئوف شێخ كه‌مال قایمقامى قه‌زاى قه‌ره‌داغ خانه‌نشین كرا و شیرین مه‌حمود بۆ جارى دووه‌م كرایه‌وه قایمقام.
شیرین، له فه‌یسبووكه‌كه‌ى بڵاویكردووه‌ته‌وه كه “بۆ جارێکی دیكه، وەک قایمقامی قەرەداغ شەرەفی خزمەتکردنی خەڵکە خۆشەویستەکەی قه‌رەداغم پێسپێردرایەوە پشت بەخوا درێغی ناکەم لە خزمەتکردن و جێبەجێکردنی ئەرک و فەرمانەکانم بەپێی توانا و ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوە”.
به 964ـى راگه‌یاند، یه‌كه‌مین قایمقامى قه‌زاى قه‌ره‌داغ بووه و له ساڵانى 2007 تاوه‌كو 2010 ئه‌م پۆسته‌ى به‌ڕێوه‌بردووه.
لایخۆشییه‌وه، ره‌ئوف شێخ كه‌مال قایمقامى پێشووى قه‌ره‌داغ به 964ـى وت، كاتێك بڕیارى خانه‌نشیبوونى پێگه‌یشتووه ئاسووده بووه چونكه ده‌ڵێت، ماوەی 10 ساڵ بوو قوڕسترین به‌رپرسیارێتیم له‌سه‌ر شان بووه و به‌شاهێدی دۆست و هاوڕێكانیشم زۆر به ئه‌مانه‌ته‌وه كاره‌كانى قایمقامێتیم جێبه‌جێ كردووه.
وتیشی “پێشتر به ته‌كلیف كراومه‌ته قایمقام و تاوه‌كو حه‌وت ساڵى یه‌كه‌میش ئۆتۆمبێلمان نه‌بووه‌ن به‌ڵام به‌و هیلاكیی و ماندووبوونه زۆر به ده‌ستپاكیی كاره‌كانم كۆتایی پێهێناوه”.
به‌ر له‌وه‌ى بكرێته قایمقام مامۆستا ره‌ئوف خاوه‌ن رێكخراوێكی پاراستنى مافه‌كانى مندڵان بووه و تاوه‌كو ئێستاش ئه‌م رێكخراوه به‌رده‌وامه له‌كاركردن و پێده‌چێت له‌دواى خانه‌نشینكردنى له پۆستى قایمقام درێژه به‌كاره‌كانى ئه‌م رێكخراوه‌ى بداته‌وه.
قەرەداغ یەکێکە لە قه‌زاکانی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی، هه‌ردوو ناحیه‌ى قەرەداغ و سێوسێنان له سنووره‌كه‌یه‌تى و لە رووی مێژویی و ژینگه‌ییەوە بایەخێکی تایبەتی ھەیە.