گۆمانیان لە دەسەڵات هەیە
جامی ئۆتۆمبێلی مانگرتوویەک شکێنرا
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
یەکێک لە مانگرتووەکانی سلێمانی جامی ئۆتۆمبێلەکەی شکێنراوە هەندێک کەلوپەلیشی تیادا براوە.
دڵشاد بابانی مانگرتوو بە 964ـی وت، رووداوەکە دووشەو لەمەوپێش روویداوە و ئۆتۆمبێلەکەی لای خێزانی بووە جامەکەیان شکاندووە و شتی ناویشیان بردووە.
دەشڵێت، ئەوان گومانیان لە دەسەڵات هەیە و تا دوای مانگرتنەکەشیان سکاڵا تۆمار ناکات.
پێداچوونەوە: توانا نەقی