لە هەڵەبجە 200 کیلۆ قەیسی خراپبوو دەستی بەسەرداگیرا و لەناوبرا - وێنە: قایمقامیەتی هەڵەبجە
دەویسترا لەناو بازاڕ ساغ بکرێتەوە
لە هەڵەبجە 200 کیلۆ قەیسی خراپبوو دەستی بەسەرداگیرا و لەناوبرا
شۆڕش قادری
لە هەڵەبجە 200 کیلۆ قەیسی خراپبوو دەستی بەسەرداگیرا و لەناوبرا کە دەویسترا لەناو بازاڕ ساغ بکرێتەوە.
فەلاح نامیق سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی هەڵەبجە بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ چوارشەممە 5.2.2025 لیژنەکەمان لەلایەن بازگەی زەمەقییەوە ئاگادار کرایەوە لەهەبوونی بڕێکی زۆر خۆراک لەناو بارهەڵگرێکدا، پاش گەیشتنمان، پشکنین بۆ تەواوی خۆراکەکان کرا و دەرکەوت 10 فەردە قەیسی پێیە کە کەڕووی کردبوو و حەشەراتی تێدابوو”.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەمووی قەیسییەکە 200 کیلۆ بوو و سەرجەمی تەلەف کرا.
بەقسەی فەلاح نامیق ئەو کەسەی بارەکەی پێوەگیراوە خەڵکی سەیدسادق بووە، قەیسییەکەی لە سلێمانی کڕیوە و ویستوویەتی لەناوبازاڕ ساغی بکاتەوە، بەڵام خۆیشی ئاگادار نەبووە کە قەیسی خراپبووی کڕیوە، بۆیە بانگ کراوە بۆ قایمقامیەتی هەڵەبجە بۆ ئەوەی فێری کارکردن لەو بوارەدا بکرێت.