"نابێت رەگەزی زەوی بگۆڕدرێت"

جوتیارانی مەخمور: لە نەینەوا بێبەشکراوین لە پلانی کشتوکاڵی

964+

ژووری هەواڵ

نوێنەری جوتیارانی سنووری شارۆچکەی مەخمور و دەوروبەری، دەڵێن، لەلایەن ئیدارەی پارێزگای نەینەوا بێبەشکراون لە پلانی کشتوکاڵیی ئەمساڵ، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش رێگەیان پێنادات رەگەزی زەوییەکانیان بگۆڕن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 5.2.2025، جەوهەر سەیدا، نوێنەری جوتیارانی سنووری شارۆچکەی مەخمور لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا وتی، کێشەکەیان تەنیا لە سنوورێک نییە و هیچ کام لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقیش پاڵپشتی لە کەرتی کشتوکاڵی ناکەن.

جوتیارانی سنووری مەخمور لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی نەینەوا بۆ وەرزی کشتوکاڵی ساڵی 2024- 2025 بێبەشکراون لە پلانی کشتوکاڵی کە دەبێتەهۆی نەکڕینەوەی بەرهەمی گەنمی ئەو سنوورە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە.

هاوکات جوتیارانی سنوورەکە بێبەشکراون لە وەرگرتنی پێداویستیی کشتوکاڵی وەک بنەتۆو و دەرمانی قڕکەر و سووتەمەنی، داواشدەکەن لیژنەی کشتوکاڵیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەدواداچوون بۆ ئەو پێشێلکارییانە بکات کە بەرامبەریان کراوە و بەرپرسانیش سزا بدرێن.

ئەو نوێنەرە وتیشی، بەشێکی دیکەی داواکارییەکانی ئەوان ئەوەیە، چیتر حکومەتی هەرێمی کوردستان رێگەنەدات بە گۆڕینی رەگەزی زەوی، نەدانی هەزاران دۆنم زەوی کشتوکاڵی بە کۆمپانیا تایبەتەکان و کردنیان بە کۆمەڵگەی نیشتەجێبوون یاخود کردنیان بە پاڵاوگە.

داواشیانکرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبازاڕکردن بۆ بەرهەمی ناخۆ بکات و بەرهەمی دەرەکی سنوورداربکات، ئەگەرنا بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکان رێکاری دیکە و یاسایی دەگرنەبەر.

جوتیارانى پێنجوێن چاکەى خۆیان بەجێهێنا

جوتیارانى پێنجوێن چاکەى خۆیان بەجێهێنا