پێشانگەی تەندروستی كراوەتەوە
ئامێرێکی جێگره‌وه‌ى ده‌رزى شێرپه‌نجه لە هەولێر نمایش کرا
دەشتی عارف ـ هەولێر
پێشانگەیهكى نێودەوڵەتی بۆ بواری تەندروستی له هەولێر كراوه‌ته‌وه و ماوه‌ى سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت، تێدا نوێترین ئامێر و کەرەستەی پزیشکی نمایشكراوه و له‌ناویاندا ئامێرێكى تایبه‌ت به چاره‌سه‌رى شێرپه‌نجه هه‌یه، كه پێشتر تاقیان كردووه‌ته‌وه و ئه‌نجامى باشی هه‌بووه.
یار عەزەددین، جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فاروق، بۆ 964 باسى ئه‌و ئامێره‌ى شێرپه‌نجه ده‌كات و ده‌ڵێت ئامێره‌كه جێگره‌وه‌ى به‌كارهێنانى ده‌رزییه بۆ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه.
وتیشی “لە رێگه‌ی ئه‌م ئامێره‌وه ئەو ماددە کیمیاییانەی پێویستن بۆ نه‌خۆش، راستەوخۆ لە خانە شێرپەنجەییەکان دەدات و ماوه‌ی دوو كاتژمێریش ده‌مێنێته‌وه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ئامێره‌كه زیانی کەمترە له‌وه‌ى كه ده‌رزى هه‌یه‌تى و تا ئێستاش كه به‌كارهێندراوه 15 نەخۆش سوودیان لێوه‌رگرتووه و به‌كارهێنانه‌كه سه‌ركه‌وتوو بووه.
لای خۆیه‌وه شه‌هرام ئاسۆ، باس له داهێنانێکى خۆیان ده‌كات كه له پێشانگاكه نمایشیان كردووه، بریتییه له ئەپێک كه له رێگای چاویلکەی زیرەکەوە پزیشك دەتوانی بەو چاویلکەیەوە نەخۆشەکە ببینێت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن