"نایشکێنین"
هەڵوێستی مانگرتووان دوای راگەیاندنی لیستی موچە
964+
دیلان محەمەد -سلێمانی
وەزارەتی دارایی ئەم ئێوارە وتی کە لە سبەینێوە دەست دەکەن بە دابەشکردنی موچەی مانگی یەک بەڵام مانگرتووانی سلێمانی دەڵێتن کاریگەری نابێت و لە مانگرتن بەردەوام دەبن.
یەکێک لە مامۆستا مانگرتووەکان لە ناو خێمەکەیەوە بۆ964ـی وت، یەک موچە هیچ نییە ئەوان داوای تەوتین و موچەی پاشەکەوتکراویش دەکەن داوای دامەزراندن و پلەبەرزکردنەوە دەکەن.
وتەبێژی مانگرتوانیش لەولاوە دەڵێت، هەرچەندە بارودۆخ و تەندروستی مانگرتووان خراپە بەڵام ورەیان بەرزە و بەردەام دەبن تاوەکو داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی