دیمانێکی سووتاندنی تایە لە سنووری هەولێر... وێنە: ژینگەی هەولێر.
"تایه و خاشاكى زۆر ده‌سوتێندرێت"
ژینگه‌ى هه‌ولێر به‌دواداچوون بۆ ئه‌و دوكه‌ڵه ده‌كات كه رۆژانه له بنه‌سڵاوه دروست ده‌بێت
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ژینگه‌ى هه‌ولێر به‌دواداچوونى بۆ ئه‌و دووكه‌ڵه كرد كه رۆژانه له سنوورى بنه‌سڵاوه ده‌بیندرێت، كاتێك چوونه ئه‌م شوێنه بۆیان ده‌ركه‌وت، هاوڵاتیان ئه‌م كاره ده‌كه‌ن و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیشیان ئاگادار كرده‌وه رێكاره‌كانیان بگرنه به‌ر.
فەرمانگەى ژینگەى هەولێر، سەردانى هەریەک لە شارەوانى و ئاسایشی بنه‌سڵاوەى كرد و به‌مه‌به‌ستى چارەسەرکردنى ئەم دوکەڵه زانیاری ته‌واوى پێدان.
دلشاد حسێن هیرانى، بەرێوەبەرى فەرمانگەى ژینگەى هەولێر، به 964ـى راگه‌یاند، بەشێک لە هاوڵاتیان تایە و وایەرى کارەبا و خاشاكى كۆكراوه ده‌سوتێنن و ئه‌م دوكه‌ڵه‌یان دروستكردووه.
وتیشی “شوێنى دروستبوونى ئه‌م دوكه‌ڵه كه‌وتووه نێوان بنه‌سڵاوه و داره‌توو و پاركی هه‌وار”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، هه‌ردوو لایه‌نى ئاسایش و شاره‌وانیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه هاوكاریان بن بۆ كۆتایی هێنان به‌م دوكه‌ڵه كه كاریگه‌رى له‌سه‌ر به‌شێكی ژینگه‌ى هه‌ولێر دروستكردووه.
به‌پێی رێنماییه‌كانى ده‌سته‌ى پاراستنى ژینگه، هه‌ركه‌سێك ئه‌و كاره بكات سەرپێچی ژینگەییه و لە یاسایی ژمارە (8ـی ساڵی 2008) له مادەی (42) لەیاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە دیاری كراوه و سزاشی بۆ داندراوه.
به‌پێی ماده‌كه، هه‌ر كه‌سێك ئه‌م جۆره سه‌رپێچییانه ئه‌نجام بدات، سزاكه‌ى بە بەندکردن یان سزای پێبژاردن ده‌بێت، کە لە 150 هەزار کەمترنەبێت و لە 200 ملیۆن دیناریش زیاتر نەبێت.