ناسراو بە دایکی هەژار
هونەرمەند نەزیرە خان کۆچی دوایی کرد
964+
پەری ساڵح
هونەرمەند نەزیرە محەمەد دایکی خانمە ئەکتەر شادان فوئاد لە تەمەنی 82 ساڵی کۆچی دوایی کرد.
نیاز نوری سەرۆکی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان بە 964ـی وت، کەمێک لەمەوبەر هونەرمەند نەزیرە خان ناسراو بە کەسایەتی نەنکی هەژار لە درامای گەڕان بەدوای سێبەرەکان کۆچی دوایی کرد
نەزیرە خان خێزانی فوئاد حەمەومین ئاغایە، کە یەکێکن لە بنەماڵە دیارەکانی شاری سلێمانی و دایکی شادان فوئادی ئەکتەری هاوسەری شەماڵی عەبەرەشە، لە چەندین دراما و فیلمدا رۆڵی بینیوە، بڕیارە سبەی لە مزگەوتی شێخ فەرید پرسەکەی بەڕێوەبچێت.