کەسێک سەرقاڵی مامەڵەیە لەرێگەی کارتی بانکیەوە. وێنە: ئاژانسەکان.
ئاسایشی سلێمانی:
“کڕینەوە یان بەکرێدانی کارتە بانکییەکان کارێکی نایاساییە”
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی چەند رێنماییەكی لە بارەی بەكارهێنانی كارتە بانكییەكان راگەیاند، دەشێڵن، کڕینەوە یان بەکرێدانی کارتە بانکییەکان کارێکی نایاساییە.
ئاسایشی سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە 4.2.2025 چەند رێنماییەکی بۆ بەکارهێنەرانی کارتە بانکییەکان لە کاتی گەشتەکانیان لە (فڕۆکەخانە و دەروازە سنوورییەکان) بڵاوكردەوە، كە بەم جۆرەن:
1- گەشتیار جگە لە کارتی بانکی خۆی، نابێت هەڵگری هیچ کارتێکی دیكە بێت، بە پێچەوانەوە تۆمەتبارە بە یاسای سپیکردنەوەی دراو و پارەدارکردنی تیرۆر ژمارە (39ی ساڵی 2015).
2- ئەگەر گەشتیار هەڵگری چەند کارتێکی بانکی بوو، کە بەناوی خۆیەوە نەبوو، گەشتیار و خاوەنی کارتەکان بەرپرسیارن بەرامبەر بە یاسا و کارتە بانکییەکان دەستی بەسەردا دەگیرێت و بلۆک دەکرێن.
3 -کڕینەوە یان بەکرێدانی کارتە بانکییەکان کارێکی نایاساییە، بەپێچەوانەوە مامەڵەکار و خاوەنی کارتەکە رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.
4- داواکارین لە هاوڵاتیان پارێزگاری لە بەڵگەنامە کەسییەکانیان بکەن، رێگە نەدەن بەکار بهێنرێت بۆ ئەم مەبەستە.