"ئه‌وه‌ى باسكراوه بۆ له‌كه‌داركردنى فڕۆكه‌خانه‌كه بووه"
فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر روونكردنه‌وه له‌باره‌ی مامه‌ڵەكردن له‌گه‌ڵ گه‌شتیارێك بڵاوده‌كاته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ى له‌باره‌ى گه‌شتیارێكه‌وه باس ده‌كرێت گوایه به شێوازێكی ناشرین هه‌ڵسوكه‌وتى له‌گه‌ڵدا كرابێت ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نییه و ئه‌وه‌ى باسكراوه بۆ له‌كه‌داركردن و ناوزڕاندنی فڕۆكه‌خانه‌یه.
فڕۆكه‌خانه‌كه، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه دره‌نگانى شه‌وى رابردوو بڵاویكرده‌وه، ئاماژە بەوەدەکات “دوابه‌دوای بڵاوبونه‌وه‌ی گرته ڤیدیۆیه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كه تیایدا گه‌شتیارێكی عێراقی كه هه‌ڵگری پاسپۆرتی فیله‌ندییه به‌ناوی عه‌لی عه‌بدولریاز سكاڵای هه‌یه له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی كارمه‌ندی نشینگه و پاسه‌پۆرتی فڕۆكه‌خانه، گوایه به‌شێوازێكی ناشرین هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ كراوه، به‌وته‌ی خۆی بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك راگیراوه، دوای لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچون له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌ركه‌وت كه ئه‌م گه‌شتیاره وته‌كانی بێ بنه‌مان و دورن له راستیه‌وه”.
ئه‌م گه‌شتیاره له رۆژی 31.1.2025 له كاتژمێر 1:30 خوله‌كی شه‌و ده‌گاته به‌رده‌م كارمه‌ندی نشینگه و پاسپۆرت، دوای ئه‌وه‌ی گه‌شتیاره‌كه پاسپۆرتی خۆی كه پاسه‌پۆرتی فیله‌ندییه پێشكه‌شی كارمه‌ندی پاسپۆرت ده‌كات، كارمه‌نده‌كه هه‌ڵده‌ستێت به ئه‌ركی خۆی، ده‌رده‌كه‌وێت كه‌وا مۆری ده‌روازه‌یه‌كی وشكانی نێوان پارێزگای به‌سڕه و وڵاتی كوه‌یت ناڕونه، بۆیه ده‌بێته جێگای گومان، دوای حه‌وت خوله‌ك وردبینی، به‌ناچاری ره‌وانه‌ی ژووری ئه‌فسه‌ری ئێشكگری ده‌كات هه‌روه‌كو له كامێرای چاودێری ورده‌كاری پڕۆسه‌كه دیاره”.
هه‌ر به‌پێی روونكردنه‌وه‌كه، له كاتژمێر 1:37 خوله‌ك گه‌شتیاره‌كه ده‌گاته ژووری ئه‌فسه‌ری ئێشكگر، به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و چاره‌سه‌ری كێشه‌كه، بۆ ماوه‌ی 13 خوله‌ك له ژووری ئه‌فسه‌ره‌كه ده‌مێنێته‌وه، له‌كاتژمێر 1:50 خوله‌ك رێگای پێده‌درێت گه‌شت بكات، له‌كاتژمێر 1:58 گه‌شتیاره‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی و به به‌ڕێزه‌وه گه‌شته‌كه‌ی ئه‌نجام ده‌دات.
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌ڵێت “ئه‌م چه‌واشه‌كارییانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه مه‌به‌ست لێی له‌كه‌داركردن و ناوزڕاندنی فڕۆكه‌خانه‌یه”.
فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر: گه‌شته‌كانی هێڵی فڕۆكه‌وانیی لوفتهانزا نه‌وه‌ستاون