دیمه‌نێكی خولى ته‌ندروستى كه لاوانى راپه‌ڕین بۆ 40 خوێندكارى زانكۆ به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن... وێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى لاوانى راپه‌ڕین.
ده‌چنه گونده دووره‌كانیش
(ته‌ندروستى و لاوان)ى ئیداره‌ى راپه‌ڕین به‌یه‌كه‌وه كارى هاوبه‌شی ته‌ندروستى ده‌كه‌ن
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ته‌ندروستى ئیداره‌ى راپه‌ڕین له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى لاوان قسه‌یان له‌سه‌ر كارى هاوبه‌ش كردووه و بڕیاریان داوه چالاكییه‌كى ته‌ندروستى به‌رفراوان ئه‌نجام بده‌ن و به‌شێكی ئه‌و چالاكیه‌شیان بگه‌یه‌ننه گونده دووره‌كانى سنوورى ئه‌م ئیداره‌یه.
ئه‌مڕۆ هه‌ردوولا كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجام دا و بڕیارى كاره هاوبه‌شه‌كه‌شیان بۆ زیاتر گرنگیدانه بە تەندروستی و هۆشیارکردنەوەی گەنجان و لاوان.
به‌ختیار حه‌سه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌رى لاوانى راپه‌ڕین، به 964ـى وت، كاره هاوبه‌شه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ته‌ندروستى بریتی ده‌بێت له هۆشیاركردنه‌وه گه‌نجان له خۆپاراستن له ماده‌ى هۆشبه‌ر و هۆشیارى ته‌ندروستى گشتیش بۆ هاوڵاتیان.
وتیشی “به‌پێی پلانه‌كه‌مان ئه‌و چالاكییه ته‌ندروستیانه ده‌گه‌یه‌نینه زۆربه‌ى گونده دووره‌كانى سنووره‌كه‌مان”.
كارى پشكنینى ته‌ندروستى و نه‌خۆشیه‌كان، هۆشیارى ته‌ندروستى و رێنمایی جۆراوجۆر به‌شێكی سه‌ره‌كى چالاكییه هاوبه‌شه‌كه‌یان ده‌بێت.
لاوانى راپه‌ڕین، چالاكییه‌كى دیكه‌ى ته‌ندروستیش به‌ڕێوه‌ده‌بن له‌ناو سه‌نته‌رى رانیه، به‌ڵام ئه‌مه‌یان بۆ 40 كچ و كوڕى قۆناغى زانكۆیه، خولێكی ته‌ندروستیان بۆ كردوونه‌ته‌وه به‌ناوى (بنچینەى دەستەواژە پزیشکییەکان) و تیایدا زانیارى پێویست به‌و خوێندركارانه‌ى زانكۆ ده‌درێت كه له قۆناغه‌كانى خوێندنیاندا پێویستیان پێی دەبێت.
به‌ختیار حه‌سه‌ن ده‌ڵێت، چالاكییه هاوبه‌شه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ته‌ندروستى له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌ستپێده‌كه‌ن و له‌ئێستاشدا هه‌وڵده‌ده‌ن ئاماده‌كارییه‌كانى ئه‌و كاره ته‌واو بكه‌ن.