بە زاراوەی کەلهورییە

چۆپی فەتاح بۆ عاشقانی نیشتمان کلیپێکی بڵاوکردەوە

964+

پەری ساڵح

هونەرمەند چۆپی فەتاح بۆ یەکەمجارە کلیپێکی نوێی بە زاراوەی کەلهوری بڵاوکردەوە، کە باس لە خۆشەویستی نیشتمان دەکات.

(وڵاتەکەم) ناوی کلیپیەکەیەتی و ئاواز و دابەشکردنی ئەمیر جەباریان، باوکی چۆپی لە بارەی کلیپەکەوە بۆ 964 وتی، ئەم بەرهەمە باس لە عەشق و خۆشەویستی خاک و نیشتمان لە نێوان دوو کەسدا دەکات.

پڕۆدیوسەری بەرهەمەکە وەزیر خالید لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 دەڵێت، کاری موزیک ڤیدیۆ لەلایەن ناسر حەیدەری بۆ ئەنجامدراوە، کە بەشێک لە وێنەگرتنی ئەم بەرهەمە لە رۆژهەڵاتی کوردستان وێنەی بۆ گیراوە، لە بەرهەمهێنانی چۆپی پڕۆدکشنە.

چۆپی فەتاح 41  ساڵ تەمەنیەتی و خەڵکی کەرکوکە، خاوەنی چەندین بەرهەم و کلیپی نیشتمانی و سۆزداریە و ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و دایکی دوو کچە، هاوکات جگە لە هونەری گۆرانی وتن براندی تایبەت بە دیزاینی جلوبەرگی کوردی هەیە.

چۆپی ئەمجارەیان بە ویژدان دەگەڕێتەوە

چۆپی ئەمجارەیان بە ویژدان دەگەڕێتەوە