هاتوچۆی گەرمیان
شۆفێران ئاگادار بن
بەشێکی رێگەی کەلار-سلێمانی دادەخرێت
964+
ژووری هەواڵ
هاتوچۆی گەرمیان ئاگاداری شۆفیران دەکاتەوە کە رێگەی كه‌لار – سلێمانی، له گوندی ئه‌حمه‌د قادری سه‌ر به‌ناحیه‌ی باوه‌نور ئاڕاستەی هاتن بۆ کەلار دادەخرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 3.2.2025، هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، بەهۆی کارکردن لە رێگەی كه‌لار – سلێمانی، له گوندی ئه‌حمه‌د قادری سه‌ر به‌ناحیه‌ی باوه‌نور ئاڕاستەی هاتن بۆ کەلار دادەخرێت، بۆیە بۆ هاتوچۆ کردن شۆفێران پێویستە ئاڕاستەی بەرامبەر بەکاربێنن.
“داوا لە شۆفێران دەکەین بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاگاداربن، پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆ بن و بەوریاییەوە شۆفیری بکەن، بۆ ئەوەی بەدوور بن لە رووداوی هاتوچۆ”، هاتوچۆی گەرمیان وا دەڵێت.