دەبێتە هەشتەمین زمان

دواهەمین هەناری دونیا بەزمانی رووسی بڵاودەکرێتەوە

964+

مستەفا نەهرۆ

رۆمانی دواهەمین هەناری دونیا کە لە نوسینی شاعیر و رۆماننوس ‘بەختیار عەلی’ـیە بە زمانی رووسی بڵاودەکرێتەوە؛ پێشتریش وەرگێردراوەتە سەر حەوت زمانی دیکە.

بەختیار عەلی لە پەڕەی خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی، “لە رۆژانی رابردوودا گرێبەستێکمان لەگەڵ دەزگای چاپی ‘پۆلیاندریا’ـی روسی لە شاری پێترسبورگی رووسیا واژووکرد بۆ بڵاوکردنەوەی رۆمانی دواهەمین هەناری دونیا”.

ئاماژە بەوەش دەکات کە رۆمانەکە پێشتر وەرگێردراوەتە سەر هەریەک لە زمانەکانی ( عەرەبی – فارسی – تورکی – ئینگلیزی – ئەڵمانی – ئیتاڵی – فەڕەنسی).

‘دواھەمین ھەناری دونیا’ رۆمانێکی شاعیر و رۆماننوس ‘بەختیار عەلی’ یە کە لە ساڵی 2002 بڵاوکراوەتە و تا ئێستا جگە لە زمانی کوردی بە چەندین زمانی تر بڵاوکراوەتەوە؛ رۆمانەکە لە لیستی باشترین سەد کتێبی سەدەی 21ـدایە، بەپێی لیستێک کە رۆژنامەی نیو زیورخیشەر تزایتونگی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە.

رۆماننوس و شاعیری دیاری کورد ‘بەختیار عەلی’ 65 ساڵ تەمەنیەتی، یەکەم رۆمانی بەناوی مەرگی تاقانەی دووەم لە ساڵی 1997 لە سوید بڵاوکردەوە.

دواهەمین هەناری دونیای بەختیار عەلی لە لیستی باشترین س...

دواهەمین هەناری دونیای بەختیار عەلی لە لیستی باشترین سەد کتێبی سەدەی 21 دایە