لە کەرکوک

بە شەش کەسەوە لە ژنە پزیشکێک و دوو کارمەند دەدەن

964+

کاروان ساڵحی-کەرکوک

لە گەڕەکێکی کەرکوک هێرشدەکرێتە سەر کلینیکێکی تیشک و سۆنەر، بەوهۆیەوە ژنە پزیشکێک و دوو کارمەندی کلینیکەکە بریندار دەبن.

رووداوەکە لە گەڕەکی حەجاج بووە و هێرشکارەکان شەش کەس بوون و چوونەتە تەلاری جبوری.

ئەمڕۆ یەکشەممە 2.2.2025، سائر عەزیز، شایەتحاڵ لە شوێنی رووداوەکە بە 964ـی وت، پزیشکەکە سەرقاڵی پشکنینی نەخۆشێک بووە، کەسێک خۆی کردووە بە ژورا و پزیشکەکە پێی وتوە “برا لەدەرگا بدەی باشترە بەر لەوەی بێیتە ژورەوە”، لەسەر ئەوە بووەتە دەمەقاڵێ و سەرەتا کەسەکە شوێنەکەی جێهێشت.

سائر وتیشی، دوای کەمتر لە نیو کاتژمێر، بە شەش کەسەوە هێرشیان کردووەتە سەر کلینیکەکە و بەشەق و بۆکس کەوتوونەتە سەر ژنە پزیشکەکە و دوو کارمەندەکە، دەست و ئەژنۆ و دەموچاویان بریندار کراوە و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.

سەرچاوەیەک لە بنکەی پۆلیسی میقداد بە964ـی وت، دوای راپۆرتی پزیشکی و فەرمانی دادوەر  دەربارەی رووداوەکە دەستکراوە بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچون لە رێگای کامێراکانی چاودێرییەوە بۆئەوەی هێرشکارەکان دەستگیربکرێن.

پێداچوونەوە: هاوبەش

چوار قوتابخانەی 18 پۆلی لە کەرکوک دروست دەکرێ

چوار قوتابخانەی 18 پۆلی لە کەرکوک دروست دەکرێ