به‌بێ مۆڵه‌ت خه‌ڵكی مه‌ست ده‌كرد
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دوکانێکی مەیفرۆشی له قه‌زاى رواندز داخرا، چونكه مۆڵه‌تى كاركردنى نه‌بوو، ماوه‌ى چه‌ند مانگێكیشه به‌بێ مۆڵه‌ت مه‌ى فرۆشتووەته هەندێک لە خه‌ڵكی رواندزو مه‌ستی كردوون .
لیژنەی ئابووریی قەزای رواندز بڵاوی كرده‌وه، بە هۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکان، دوکانێکی مەیفرۆشییان لە شاری رواندز داخستووه.
له راگه‌یه‌نراوێكی ئه‌و لیژنه‌یه‌دا، كه كۆپییه‌كی ده‌ست تۆڕى964 كه‌وتووه، باس له‌وه‌ده‌كات رۆژى دووشەممە ڕێکەوتی 6ـى شوباتى 2023، دوكانێكی مه‌یفرۆشتن داخراوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ى پابەندى رێنماییەکانی لیژنەی ئابووری و نەبووه و مۆڵەتی دوکان و مۆڵه‌تى خاوەنکاریشی نه‌بووه.
لیژنه‌كه ده‌ڵێن، پێشتر سەردانی کراوە و ئاگاداریش کراوەتەوە، كه پێویسته ئه‌و دوو مۆڵه‌ته‌ى هه‌بێت، بەڵام ده‌ڵێن “گوێی بە رێنماییەکانى ئێمه نەداوە، بۆیە دامانخست” .
لیژنه‌كه‌ى رواندز سوپاسی پۆلیسى چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كانى قه‌زاكه‌یان كردووه، كه هاوكاریان بوونه له‌و داخستنه.