هونەرمەند ئازاد جەلال
“مامۆستایان ئەرکێکی گەورەیان لەسەرشانە و ئێمە ورەیان بەرز دەکەینەوە”
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
هونەرمەند ئازاد جەلال بۆ پشتیوانی مانگرتووانی سلێمانی لەگەڵ گۆچانەکەی سەردانیان دەکات و دەشڵێت، ئەرکێکی زۆر گەورەیان لەسەرشانە و ئێمە ئەوەمان لەسەر ورەیان بەرز بکەینەوە.
ئازاد جەلال ماوەیەکی زۆرە لە کاری هونەری دوورە، پەیامنێری 964 لە خێوەتی مامۆستا و فەرمانبەرە مانگرتووەکانی سلێمانی لە نزیکەوە چاوی پێی کەوت و لە هۆکاری ونبوونی و پشتیوانی مانگرتووەکانی پرسی، لە وەڵامدا وتی، ئەوان ئەرکێکی گەورەیان لەسەرشانە، هەمووان لە بەردەم مامۆستا پێگەیشتوون و چاوەڕێی دەرەجەیەکی مامۆستا بوون، ئێمەی هونەرمەندان دەبێ سەردانیان بکەین پشتیوانیان بکەین.
ئازاد جەلال لە چەندین فیلم و درامادا رۆڵی سەرەکی هەبووە وەک درامای ژیلەمۆ و وەسیەتنامە، وەک دەڵێت بۆیە لە کاری هونەری دوورە نایەوێت ئیشێکی بکات ئیشەکانی تری بسڕێتەوە.
دەربارەی گۆچانەکەی و پیربوونیشی وتی، پیری بە شکڵ و شێوە رووی تێکردووم و ناوێرم بچم بۆ لای دکتۆر و ترساندوویانم.
پێداچوونەوەی: پەری ساڵح