"سنگى پڕبووە لە ئاو"
دووەمین مانگرتوو بەرەو نەخۆشخانە بەڕێکرا
964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
شەشەم رۆژى مانگرتنە و تا دێت دۆخى تەندروستیان بەرەو خراپى دەڕوات و دووەمین مانگرتوو دۆخى تەندروستى تێکچووە و بەرەو نەخۆشخانە گوازرایەوە.
کەمێک لەمەوبەر، تەندروستى پاکیزە حەمە ئەمین، یەکێک لە فەرمانبەرانى مانگرتووى سلێمانى، بەهۆى تێکچوونى دۆخى تەندروستییەوە لەلایەن تیمەکانى تەندروستییەوە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.
لەکانتى گواستنەوەى بۆ نەخۆشخانە، یەکێک لە کارمەندانى تەندروستى بە 964ـى وت،” دۆخى خراپە و سینگى پڕبووە لە ئاو”، پاکیزەش بەدەم گریانەوە دوو پەنجەى بەرز کردبووەوە و دەیوت “ئۆباڵى ئەو میللەتەتان لەمل”.
ئەمە دووەمین مانگرتووە کە ئەمڕۆ بەرەو نەخۆشخانە بەڕێ دەکرێت، بەڵام مانگرتووى یەکەم دواى وەرگرتنى چارەسەر، بەرەو خێمەى مانگرتوان گەڕێندرایەوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح