"کەلوپەلی بیناسازی سووتا"
ئاگرەکەی هەولێر کۆنتڕۆڵ کرا
964+
شۆڕش قادری
ئەو ئاگرەی لە ژێرزەمینی بینایەکی تەواو نەکراو لە هەولێر کەوتەوە، بێ زیانی گیانی کۆنتڕۆڵ کرا.
بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئەمشەو شەممە 1.2.2025 رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە ژێرزەمينی بينايەکی تەواو نەکراو لە گەڕەکی نازناز کەوتووەتەوە”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە رێگەی تيمەکانیانەوە رێگری کراوە لە تەشەنەکردنی ئاگرەکە و بە شێوەيەکی خێرا کۆنتڕۆڵ کراوە.
بەرگری شارستانی هەولێر راشیگەیاندووە، بەهۆی ئاگرەکە تەنیا هەندێك کەلوپەلی بيناسازی سووتاون و هیچ زیانێکی دیکەی نەبووە.