سەرۆكایەتی كۆمار روونكردنەوەی دا

“ئەوەی دەستگیركراوە سكرتێری سەرۆك كۆمار نییە”

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

سەرۆكایەتی كۆماری عێراق روونكردنەوەیەكی لە بارەی دەستگیركردنی كەسێك لە تیمی سەرۆكایەتی بڵاوكردەوە، كە دەگوترێت سكرتێری سەرۆك كۆمار بووە، بەڵام ئەوان روونیانكردەوە، گیراوەكە یەكێكە لە ئەندامانی تیمی پاسەوانی سەرۆك.

سەرۆكایەتی كۆمار ئەمڕۆ پێنجشەممە 30.1.2025 لە راگەیاندراوێكدا دەڵێن: هەندێك لە میدیاكان هەواڵێكیان بڵاوكردووەتەوە كە ئەمڕۆ چالاك سەباح عومەر دەستگیر كراوە و گوایە سكرتێری سەرۆك كۆمارە، بەڵام ئەو یەكێك لە ئەندامانی پاسەوانیی سەرۆك و سكرتێری تایبەتی سەرۆك نییە.

هەروەها هاتووە، “سەرۆكایەیەتی كۆمار پێشتر لە 26.11.2024 راگەیاندراوێكی بڵاوكردبووەوە كەسێك ئەوەی هەڵقۆستووەتەوە كە پاسەوانی سەرۆك كۆمارە و بە ناوی ئەوەی گوایە سكرتێری سەرۆك كۆمارە، ئەو دەرفەتەی بۆ ئامانجی خۆی بەكارهێناوە”.

“هەڵسوكەوتەكانی ناوبراو، هەڵسوكەوتی كەسیین و سەرۆك كۆماریش فەرمانی داوە دووربخرێتەوە و لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا بكرێت و هەموو رێوشوێنێكی یاسایی بەرامبەر بگیرێتەبەر”، لە راگەیاندراوەكەی سەرۆكایەتی كۆماردا هاتووە.

بە گوێرەی ئەوەی لە هەندێك سەرچاوەی هەواڵ بڵاوكراوەتەوە، چالاك سەباح بە ناوی ئەوەی خۆی وەك سكرتێری سەرۆك كۆمار ناساندووە، بەرتیلی لە خەڵك وەرگرتووە بۆ ئەوەی كار و ئاسانكارییان بۆ بكات.

فەوجی سەرۆکایەتی کۆمار لەسەر ئەو سەربازەیان هاتە دەنگ ...

فەوجی سەرۆکایەتی کۆمار لەسەر ئەو سەربازەیان هاتە دەنگ بە مادەی هۆشبەرەوە گیراوە