بوومەلەرزەیەکی نوێ بە گوڕی 5.4 باکوری کوردستانی هەژاند

964+

لەکاتژمێر 10و 11 خولەکی ئەم بەیانییە بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 5.4 شاری مەلاتیای باکوری کوردستانی هەژاند.

ئەم لەرینەوەیە کە بەپێی لێکدانەوەی پسپۆڕانی بواری جیۆلۆجی پاشەلەرەی بومەلەرزە گەورەکەی بەرەبەیانی دوێنێی تورکیایە، لەناو پاشە لەرەکانی 24 کاتژمێری رابردوو یەکێکە لەبەرزترینیان.

مەلاتیا لەسنوری هەرێمی کوردستانەوە نزیکە، بەڵام تائێستا هیچ ئاماژەیەک بەردەست نییە بۆ ئەوەی لەرینەوەکە لەهەرێمی کوردستان هەستی پێکرابێت.

لەبوومەلەرزەکەی دووشەممە مەلاتیا لەچەقی هەژانەکەوە نزیک بوو بۆیە زیانی زۆری بەرکەوت و یەکێکە لەشارە کارەساتبارەکان.

بەرەبەیانی دووشەممە 6ی شوبات، بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.8 پلەی رێختەر باكووری كوردستان و تورکیا و رۆژئاوای كوردستان و سووریای بە توندی هەژاند، له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق و وڵاتانی ده‌وروبه‌ردا هه‌ستی پێكرا و مه‌ترسی دروستكرد.