200 لیتر بە 60 هەزار دینار

سبەی سێیەم وەجبەی نەوت دەگاتە پێنجوێن

+964

کامیار کەمال- پێنجوێن

سبەی سێیەم وەجبەی نەوت دەگاتە قەزای پێنجوێن کە نەوتی حکومەتی فیدراڵە و نرخی 200 لیترەکە 60 هەزار دینارە.

بڕیارە سبەی 40 تانکەر نەوتی سپی بنێردرێت بۆ دانیشتووانی قەزای پێنجوێن و10 تانکەریان بۆ ناحیەی ناڵپارێز و گەرمک جیادەکرێتەوە و ئەوی دیکەش بۆ سەنتەری قەزای پێنجوێنە.

هاوکار عومەر لێپرسراوی کارتی سووتەمەنی بە 964ی راگەیاند، نەوتەکە قۆناغ بە قۆناغ کۆدەکرێتەوە و دواتر رەوانە دەکرێت، واتا ئەوەی بەیانی دابەش دەکرێت سێ بۆ چواری رۆژی دیکەی پێویستە بۆ ئەوەی جارێکی تر نەوت بنێردرێتەوە بۆ قەزاکە.

وتیشی، بڕی نەوتەکە 200 لیترە و نرخەکەی 60 هەزار دینارە و دەدرێتە کۆدی 283 کە تایبەتە بە قەزای پێنجوێن و دابەشکردنیش لە گەڕەکی بەرکێو دەستپێدەکات.

نزیکەی 400 خێزان کێشەی کارتی سووتەمەنیان هەبووە، لێپرسراوی کارتی سووتەمەنی داوای کرد هەرکەسێک کێشەی بۆ دروست بوو راستەوخۆ کارتەکەی بباتە قایمقامیەت بۆ چارەسەرکردنی و لە هەفتەی رابردوودا کێشەی 100 کارتی سووتەمەنیان چارەسەر کردووە.

سەبارەت بەو کەسانەی وەجبەی دووەمی نەوتیان وەرگرتووە هاوکار عومەر وتی، ئەوانەی پێشوو نەوتە 104 هەزارییەکەیان وەرگرتووە ئەمجارەش کارەتەکانیان چالاک کراوە و نەوت وەردەگرنەوە و روونیشیکردەوە، ئەو نەوتەی پێشوو تەنیا دە تانکەر هاتووە و بەهۆی ئەوەی دانیشتووانی پێنجوێن پێشوازیان لێ نەکردووە، هێنانیان راگرتووە.

پشتیوان فایەق دانیشتووی قەزای پێنجوێنە و بە 964ی راگەیاند، ساڵانە پێنج بەرمیل نەوتیان پێویستە و هەموو ساڵێکیش جگە لەو بەرمیلە نەوتەی کە بە 104 هەزار دینار وەریگرتووە، دوو بەرمیلی دیکەشی کڕیوە بە 160 هەزار دینار و لەگەڵ گەرمکەرەوە کارەباییەکان بەکاری هێناوە.

پێداچوونەوە: هاوبەش

سەرماکەی پێنجوێن بەهێزتر بووە؛ نەوت نێردرا بۆ قوتابخا...

سەرماکەی پێنجوێن بەهێزتر بووە؛ نەوت نێردرا بۆ قوتابخانەکان