به‌شی یاسایی به‌دواداچوون ده‌كات
ژینگەی سۆران لە کۆمەڵکوژی ماسییەکانی رووبار‌ى باڵەکیان خۆشنابێت
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
گرته‌ڤیدیۆیه‌ك، دیمه‌نى كۆمه‌ڵكوژكردنى سه‌دان ماسی له رووبار‌ى باڵه‌كيان سنوورى ئیداره‌ى سۆران پیشان ده‌دات، 964 ڤیدیۆكه‌ى بۆ فه‌رمانگه‌ى سۆران نارد و ئه‌وانیش ده‌ستیان به به‌دواداچوون كردووه.
تاریق رواندزى، یه‌كێك له چالاكوان و ژینگه‌پارێزانى سنوورى سۆران، ئه‌م گرته ڤیدیه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت “ئەگەر مرۆڤ ویژدانی نەبێ هەموو شتێک ئەنجام دەدات”.
باسی ئه‌م ماسیانه‌ی رووباری باڵەکیان كردووه و ده‌ڵێت، لە رێگای دەرمانەوە کۆمەڵکوژ کراون، داواکاریشه بەدواداچوونی بۆ بکرێت.
هه‌ژار ماهیر، به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى سۆران، به 964ـى وت، به‌شی یاسایی فه‌رمانگه‌كه‌ى راسپاردووه بۆ به‌دواداچوونى ئه‌م رووداوه و سزادانى ئه‌و كه‌سانه‌ى ئه‌م كاره‌یان كردووه.
وتیشی “ئه‌م كاره‌ى كراوه دژى ژینگه و سامانى ماسییه بۆیه به وردى به‌دواداچوونى بۆ ده‌كه‌ن”.
به‌پێی رێنماییه‌كانى یاسایی ژمارە (8ـی ساڵی 2008)ـى یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان، هه‌ر كه‌سێك زیان به ژینگه و سامانى ماسی بگه‌یه‌نێت سزاى بۆ دیاریكراوه.
روونیشیكراوه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ى به‌پێی ئه‌م رێنماییه سه‌رپێچی ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه جگه له سزاى پێبژاردن، به‌ندیش ده‌كرێن.