بەهۆی لۆدی بارهەڵگرەوە

جۆینی پردەکەی رێگای تەقتەق – کۆیە شکایەوە

964+

گۆڤەند فەتاح – کۆیە

لۆد و هاتوچۆی زۆری بارهەڵگرەکان لەسەر رێگای کۆیە – تەقتەق، جارێکی دیکە کێشەی بۆ پردە ئاسنینەکە دروست کرد و یەکێک لە جۆینەکانی پردەکەی شکاندەوە.

چەند جارێکی دیکەش پردەکە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی رێگەوبانی هەولێر و بەشێک لە خێرخوازانی سنوورەکە چاککراوەتەوە، بەڵام چاککردنەوەکان لە بناغەوە نەبووە ئەوەی کراوە تەنیا کەمێک لەحیمکاری و لێدانی پارچەی زیادە بووە لە پردەکە.

کۆسار حەمەدئەمین، بەڕێوەبەری ئاوەدانکردنەوەی کۆیە، بە 964ـی وت، ئێمە هیچ تیمێکی چاککردنەوەی پردمان نییە، بۆیە داوامان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازە و رێگەوبانی هەولێر کردووە بۆ ئەوەی تیمێک بنێرن و پردەکە چاکبکەنەوە، ئەوەی گرنگە لای ئێمە پردەکە چاکبکرێتەوە، گەر لەسەر ئەستۆی خۆشمان بێت ئەنجامی دەدەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، جگە لە کۆنی پردەکە و زۆری لۆدی بارهەڵگرەکان، ئەوەی کە رێگەکە رێگەیەکی سەرەکییە یەکێکی دیکەیە لە هۆکارە سەرەکییەکان، بۆ دروستبوونی کێشە لە پردەکە.

پردەکە دەکەوێتە سەر رووباری کۆیە لە رێگەی نێوان کۆیە و تەقتەق، بەدووری نزیکەی 13 کیلۆمەتر دوورە لە سەنتەری قەزای کۆیە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

پردی نێوان تەقتەق – شوان نۆژەن دەکرێتەوە

پردی نێوان تەقتەق – شوان نۆژەن دەکرێتەوە