دیكهنێكی چیاى هه‌ڵگورد كه حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه.
"هه‌ڵگورد دووه‌م به‌رزترین لوتكه چیا نییه و یه‌كه‌مینه"
مامۆستایه‌كی جوگرافیا ره‌خنه له حكومه‌تى هه‌رێم ده‌گرێت له‌باره‌ى به‌رزترین چیاى هه‌رێم
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
مامۆستایه‌كى وانه‌ى جوگرافیا، ره‌خنه له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێت كه به‌بێ زانیاری ته‌واو چه‌ند وێنه‌یه‌كی چیاى هه‌ڵگوردى بڵاوكردووه‌ته‌وه و له‌سه‌رى نووسیوه دووه‌م به‌رزترین چیایه له هه‌رێمی كوردستان.
وێنه‌كانى چیاى هه‌ڵگورد، كه كه‌وتووه‌ته سنوورى ئیداره‌ى سۆرانى، ئه‌مڕۆ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له فه‌یسبووكه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تى “بەفری ئەمساڵ لە چیای هەڵگورد، دووەم بەرزترین چیای هەرێمی کوردستان”.
هونه‌ر كهوهرتهیی، مامۆستایه‌كى وانه‌ى جوگرافیا و هاوكات فۆتۆگرافه‌رێكی دیارى سنوورى سۆرانه، به 964ـى وت، له‌وه‌ته‌ى بیرى بێت هه‌ر به چیاى هه‌ڵگورد وتراوه به‌رزترین چیا، به‌ڵام نازانێت بۆچی حكومه‌تى هه‌رێم به دووه‌م به‌رزترین چیا ناوى هێناوه.
وتیشی “به‌وپێیه‌ى مامۆستاى جوگرافیام له نوێترین چاپی كتێبى جوگرافیا كه ساڵى 2024 چاپكراوه و قوتابیان ده‌یخوێنن چیاى هه‌ڵگورد هه‌ر به‌یه‌كه‌م به‌رزترین چیا هاتووه نه‌ك دووه‌مین بێت”.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، له قۆناغى سه‌ره‌تایی خوێندندا به‌روونى باس له به‌رزى ئه‌م چچیایه كراوه هه‌روه‌ها له قۆناغه‌كانى 7 و 8 و 9ـى بنه‌ڕه‌تیش باسی چیاكه به‌هه‌مان شێوه كراوه.
چیاى هه‌ڵگورد به‌رزییه‌كه‌ى سێ هه‌زار و 607 مه‌تره له‌سه‌ر رووى ئاستى ده‌ریاوه تاوه‌كو ئێستا هه‌ر ئه‌م چیایه بهبهرزترینى هه‌رێمی كوردستان داندراوه، مامۆستاكه‌ش ده‌ڵێت چیایه‌كى دیكه هه‌یه به‌ناوى :چیخى دڕێ كه به‌شێكی كه‌مى له‌ناو خاكى باشووره زۆرینه‌ى چیاكه كه‌وتووه‌ته به‌شی رۆژهه‌ڵاتى كوردستان و چه‌ند مه‌ترێك له چیاى هه‌ڵگورد به‌رزتره، به‌ڵام ده‌ڵێت “له رووى جوگرافیاوه به‌رزایی ئه‌م چیایه له‌به‌شی باشوودا نییه و له‌به‌شی رۆژهه‌ڵاتى كوردستانه”.
مامۆستا هێمن پێیوایه حكومه‌تى هه‌رێم به‌هه‌ڵه‌دا چووه له‌م بابه‌ته و ئه‌گه‌ر وانه‌بێت پێویسته له پڕۆگرامى ساڵانه‌ى خوێندنیش ئه‌وه بگۆڕدرێت و هه‌مانكات یه‌كه‌م به‌رزترین چیاش ده‌ستنیشان بكات.