وێستگەیەکی کارەبا لە چەمچەماڵ - وێنە: پەیجی کارەبای سلێمانی لە فەیسبووک
کێشەی کارەبای چەند ناوچەیەک چارەسەر دەکات
پرۆژەى راکێشانی هێڵى 33 کەی ڤیی بەردەقارەمان – بازیان جێبەجێ کرا
964+
توانا نەقی
پرۆژەى راکێشانی هێڵى 33 کەی ڤیی بەردەقارەمان – بازیان و بەردەقارەمان – تەکیە بە بڕی سێ مليار و نیو دینار جێبەجێ کرا.
ئەمڕۆ سێشەممە، حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، جێبەجێکردنی ئەو پرۆژەیە بارگرانییەکی زۆر لەسەر چەمچەماڵ و ئاغجەلەریش کەم دەکات و کێشەی کارەبایان چارەسەر دەبێت.
دەشڵێت، پڕۆژەکە گرنگییەكی زۆری بۆ چارەسەركردنى کێشەى بارزۆریی وێستگەى 132 کەی ڤیی چەمچەماڵ هەیە، لەوانە کێشەی کەمیی ڤۆلتیەی ناحیەی ئاغجەلەر چارەسەر دهكات.
پرۆژەکە بە تێچووی سێ ملیار و 500 ملیۆن دینار جێبەجێ دەکرێت و جگە لەو ناوچانە کێشەی کەمیی ڤۆلتیەی ناحیەی ئاغجەلەر چارەسەر دهكات و سوودی بۆ ناوچەکانى بازیان و بەردەقارەمان و تەکیە هەيه.