وەزیرێكی ئێران ئاشکرای دەکات
ئەمریکا و ئیسڕائیل زیانێکی بەرچاویان بە دامەزراوەکانی ئاو و وزە گەیاندووە
ب
فەرهاد حەسەن
وەزیری وزەی ئێران ئاشکرای کرد، لە سەرەتای جەنگهوه ژێرخانی ئاو و وزەی وڵاتەکەیان لەلایەن ئەمریکا و ئیسڕائیل کراونەتە ئامانج و زیانێکی بەرچاوی بەرکەوتووە.
بهپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئیسنای ئێرانی، عەباس عەلی ئابادی ئهمڕۆ یهكشهممه له لێدوانێكدا باسی لهوهكردوه، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل، ژێرخانی ئاو و کارەبای گرنگی وڵاتەکەی زیانێکی گەورەی بەرکەوتووە.
دەشڵێت “هێرشەکان دەیان دامەزراوەی گواستنەوەی ئاو و پاڵاوتنی ئاویان کردوهتە ئامانج و بەشێک لە تۆڕە گرنگەکانی دابینکردنی ئاویان لەناوبردوە، لە ئێستادا هەوڵەکان بۆ چاککردنەوەی زیانەکان بەردەوامن.
لایخۆشییەوە، بهرهبهیانی ئهمڕۆ دۆناڵد ترهمپ، سهرۆكی ئهمریكا هەڕەشەی لێدانی وێستگەکانی کارەبای ئێرانی کرد، ئەگەر تەنگەی هورمز لە ماوەی 48 کاتژمێردا بەڕووی هاتوچۆی دەریاییدا نەکرێتەوە.
هاوكات ئێرانیش هەڕەشەی ئهوهی کرد کە ژێرخانی وزە و وێستگەکانی سوتهمهنی لە سەرانسەری ناوچەکە بکاتە ئامانج، بۆ ئەمەش بارەگای خاتەم ئەلئەنبیا، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی سوپای ئێران رایگەیاند “ئەگەر هێرش بکرێتە سەر ژێرخانی نەوت و وزەی ئێران، ئەوا وزە، تەکنۆلۆژیای زانیاری و ژێرخانی وزهی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکرێتە ئامانج”.