تیمەكانی چاككردنەوەی كارەبا لە دەربەندیخان
خۆیان كارەبا بەرهەم دەهێنن
کێشەی کارەبای دەربەندیخان چارەسەر کرا
ئەرسەلان عەبدوڵا
كارەبای سلێمانی دەڵێت، كێشەی كارەبای قەزای دەربەندیخانیان چارەسەر كردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی بەهۆی کێشەی بارزۆرییەوە لەسەر فیدەری (2)ی دەربەندیخان نزیکەی 50%ی دانیشتووانی دەربەندیخان بێ کارەبا بوون، دوای هەوڵ و ماندووبوونێکی زۆری تیمەکانی هۆبەی چاکسازی لە بەڕێوەبەرایەتیی کارۆئاوی دەربەندیخان و بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای دەربەندیخان، توانرا کێشەکە چارەسەر بکرێت.
ئاماژەیان بەوەش كردووە، بە گۆڕینی فیدەری 33 کەی ڤی دەربەندیخان لە محاویلەی ژمارە 2ەوە بۆ محاویلەی ژمارە 3 توانیویانە كێشەكە چارەسەر بكەن.
قەزای دەربەندیخان خۆی لە رێگەی بەنداوی دەربەندیخانەوە كارەبا بەرهەم دەهێنێت و لە باشترین بارودۆخدا دەتوانێت 240 -250 مێگاوات كارەبا بەرهەم بهێنێت.