چەند پێگەیەكی داع*ش* لەناوبران
رۆژئاوای موسڵ
چەند پێگەیەكی داع*ش* لەناوبران
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
فەوجێكی هێزەكانی دژەتی*ر*ۆری عێراق لە موسڵ، چەند پێگەیەكی چەكدارانی داع*ش*یان لە بیانی رۆژئاوای موسڵ لەناوبردووە، دەستیان بەسەر چەندین پارچە چەكی قورسیشدا گرت و لەناویان بردووە.
دژەت*ی*رۆری عێراق لە راگەیاندراوێكدا، كە شەوی رابردوو بڵاویانكردووەتەوە، دەڵێن، فەوجێكیان لە موسڵ، چەند پێگەیەكی چەكدارانی داع*ش*یان لە بیابانی حەزەر لە باشووری رۆژئاوای موسڵ لەناوبردووە، هەروەها دەستیان بەسەر چەندین هاوەن و گولـلەهاوەنی 120 و 82 ملیمدا گرتووە و تەقاندوویانەتەوە.
هەروەها ئاماژە بەوەدەكەن، ئەو شوێنانەی چوونەتە سەریان بە تەواوی كۆنتڕۆڵیان كردووە.