هەزار دیناری چووەتە سەر

لە کەرکوک نرخی مریشک بەرزبووەوە

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

بەهۆی رێگری کردن لە خاوەن کێڵگەکان، نرخی مریشک لە کەرکوک بەرزبووەتەوە و بۆ هەر کیلۆیەک نزیکەی هەزار دیناری چووەتەسەر، ئەو مریشکەی کە ئێستاش هەیە بە ریگەی قاچاغ دەهێنرێتە ناو شاری کەرکوک.

ئەحمەد عەلی، مریشک فرۆشێکی کەرکوکە بە 964ـی وت، “ئێستا نرخی یەک کیلۆ مریشک سێ هەزار و 250 دینارە، ئەوەش نرخێکی گرانە و خەڵکی کەمدەرامەت ناتوانێت بیکڕێت و بازار وەک پێشوو نەماوە، داواکارین کێشەکە چارەسەر بکرێت”.

مەنسوڕ ئەحمەد بەیاتی، بەرێوەبەری نەخۆشخانەی ڤێتەرنەری کەرکوک بۆ 964 وتی، ئەو خاوەن کێڵگانە زەوییەکانیان کێشەی لەسەرە و ئێمە لە شارەکە بڕیاری ناوەند جێبەجیێ دەکەین بۆیە رێگریان لێ دەکەین چونکە قاچاغن.

عەبدوڵا میروەیس، سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە 964ـی راگەیاند، دووجار نوسراومان کردووە بۆ پارێزگار و ئەویش لەگەڵ فەرمانەدەی ئۆپەراسێۆنەکان کۆبووەتەوە، بەڵام چارەسەر نەکراوە و پێویستە لە رێگەی سەرۆک وەزیرانەوە چارەسەر بکرێت.

وتیشی، جیاوازی هێز لە بازگەکان کێشەی دروستکردووە، هەندێک حاڵەتی وەرگرتنی پارەی سەرانەش هەبووە لە خاوەن کێڵگەکان بۆ ئەی بەرهەمەکانیان بهێننە ناو شار و ساغی بکەنەوە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

خەریکبوو دارەکە لەسەری کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکاندا ...

خەریکبوو دارەکە لەسەری کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکاندا بشکێ