لە دهۆک جوتیارێک لەکاتی کێڵانی زەوییەکەی بەسەر 14 گولـلە ئاڕ پی جیـدا کەوت - وێنە: دەزگای کاروباری مین لە دهۆک
لە دهۆک
جوتیارێک لەکاتی کێڵانی زەوییەکەی بەسەر 14 گولـلە ئاڕ پی جیـدا کەوت
964+
شۆڕش قادری
لە پارێزگای دهۆک جوتیارێک لەکاتی کێڵانی زەوییەکەی بەسەر 14 گولـلە ئاڕ پی جیـدا کەوت کە هی سەردەمی رژێمی لەناوچووی بەعسـن.
رێگر بێسفکی، وتەبێژی دەزگای کاروباری مین لە پارێزگای دهۆک بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ یەکشەممە 26.1.2025 ئاگادارکراینەوە لە ناوچەی فەیدیێ ژمارەیەک تەقەمەنی دۆزراونەتەوە، دەستبەجێ تێمێکمان ناردە شوێنەکە و دەرکەوت 14 گولە ئاڕ پی جی لە زەوییەکی کشتوکاڵیدا دەرکەوتوون”.
“خاوەنی زەوییەکە جوتیارێک بووە و لە کاتی کێڵانی زەوییەکەی بەسەر ئەو گولـلە ئاڕ پی جییانەدا کەوتووە”، رێگر بێفسکی وای وت.
ئاشکراشی کرد، ئەو گولـلە ئاڕ پی جیانە هی سەردەمی رژێمی لەناوچووی بەعسن و لەو شوێنە شاردراونەتەوە.
رێگر بێسفکی وتیشی، تیمەکانیان هەر 14 گولـلە ئاڕ پی جییەکەیان بردووەتە کۆگایەکی تایبەت و دواتر لەناویان دەبەن.