دیمه‌نێكی كهبابخانهكهى باتاس... وێنه: له سۆشیاڵ میدیاى هه‌ریری من وه‌رگیراوه.
كه‌بابخانه‌یه‌كى باتاس ئۆفه‌رێكی نوێى هه‌یه
درێژى كه‌بابه‌كه‌ى له 40 سانتیمه‌تر كه‌متر بوو مه‌یخۆ
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له قه‌زاى هه‌ریر كه‌بابخانه‌یه‌ك هه‌یه ئۆفه‌رێكی راگه‌یاندووه كه ئه‌گه‌ر درێژى كه‌بابه‌كه‌ى له 40 سانتیمه‌تر كه‌متر بوو، مه‌یخۆ، ئه‌مه‌ش بۆ زیاتر راكێشانى سه‌ره‌نجى موشته‌رییه‌كانیه‌تى.
كه‌بابخانه‌ی سیروان، ئۆفه‌ره‌كه‌ى راگه‌یاندووه و كه‌وتووه‌ته كۆمه‌ڵگاى باتاسی سه‌ر به‌م قه‌زایه.
سیروان تەحسین شێخە خاوەنى کەبابخانەکە به 964ـى وت، ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه ئه‌م ئۆفه‌ره‌یان راگه‌یاندووه و كه‌بابه‌كانیان بۆ كڕیاران گه‌وره‌تر كردووه.
وتیشی “درێژى كه‌بابه‌كانمان له 40 سانتیمه‌تریش زیاترە، به‌پێی ئه‌و پێوانه‌ى بۆ دروستكردنى كه‌بابه‌كان دامانناوه له 40 سانتیمه‌تر زیاتره”.
هه‌ر درێژى و گه‌وره‌یی كه‌بابه‌كانیان نا، خاوەنى کەبابخانەکە ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر له تام و چێژیش به‌دڵی كڕیاران نه‌بوو ده‌توانن ره‌تیبكه‌نه‌وه و نه‌یخۆن.
له‌و چێشتخانه‌یه هه‌ر نه‌فه‌رێك كه‌باب له دوو شیشی 40 سانتیمه‌ترى پێكهاتووه نرخه‌كه‌ى ته‌نیا شه‌ش هه‌زار دیناره وه‌ستاكه‌ش ده‌ڵێت، زۆر قازانج ناكه‌ین، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت دڵى كڕیاره‌كانمان رابگرین و زۆرترین ژماره‌ى كڕیار له‌خۆمان كۆبكه‌ینه‌وه”.
كه‌باب به كیلۆش ده‌فرۆشن بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك 18 هه‌زار دیناریان داناوه و جگه له شه‌ش رۆژه‌كه‌ى هه‌فته به رۆژانى هه‌ینیش ده‌رگایان كراوه‌یه و له خزمه‌تى كڕیارانیان دان.