دیمه‌نێكی روفاته‌كه كه رێكخراوى په‌تریكۆر بڵاویكردووه‌ته‌وه.
پێده‌چێت یه‌كێك له قوربانیانى ده‌ستى داعش بێت
روفاتى كه‌سێكی ئێزدى له‌ناو كۆگاى ئاوى ماڵێكدا دۆزرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
رێكخراوێکی مافی مرۆڤ، وێنه‌ى روفاتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت له‌ناو كۆگایه‌كى ئاو دۆزراوه‌ته‌وه و پێده‌چێت یه‌كێك له قوربانیانى ده‌ستى داعش بێت.
روفاته‌كه، له‌ناو ماڵێكى کۆمەڵگەى ته‌لبه‌ناتى سه‌ر به ناحیه‌ى قه‌یره‌وان، له سنوورى قه‌زاى شنگال دۆزراوه‌ته‌وه.
خەیری عەلی، سەرۆکى رێکخراوی به‌تریكۆر بۆ مافی مرۆڤ، به 964ـى وت دواى ئاگاداركردنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن چه‌ند هاوڵاتییه‌كه‌وه ئه‌م روفاته‌یان له‌و ماڵه دۆزیوه‌ته‌وه.
وتیشی “گومان ده‌كرێت به ده‌ستى داعش فڕێدرابێته ناو ئه‌و كۆگایه‌ى ئاو و گیانى له‌ده‌ست دابێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، وێنه و دیكۆمێنتى ئه‌و روفاته‌یان بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ناردووه بۆ ئه‌وه‌ى به وردى به‌دواداچوونى بۆ بكرێت.
پەتریکۆر، رێكخراوێكی تایبه‌ت به مافى مرۆڤه و سنوورى كاره‌كانى له قه‌زاى شنگال و ده‌وروبه‌ریه‌تى، گرنگی زیاتر به‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵانه‌ى ئێزدییه‌كان ده‌دات كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه له ساڵى 2014 ـه‌وه جینۆساید كراون.