یەکێکە لە بەنداوە گەورەکانی سنووری کۆیە

بەنداوی قۆڕیتان لەبری ئاو پڕبووە لە قوڕ و لیتە

964+

گۆڤەند فەتاح – کۆیە

13 ساڵە بەنداوى قۆریتان بەهیواى ئەوەى ببێتە سەرچاوەى ئاوى دەشتى کۆیە، دروستکراوە، بەڵام بەهۆى پاکنەکردنەوەى وەزعى بەنداوەکە خراپە و لەبرى ئاو پڕبووە لە قوڕ و لیتە.

بەنداوەکە ساڵی 2013 دروستکراوە و بڕی 350 هەزار مەترسێجا ئاو لەخۆدەگرێ، جوتیارانی گوندی قۆڕیتان بۆ ئاژەڵداری، کشتوکاڵ و حەوزی ماسی سوودی زۆریان لەم بەنداوە بینیوە، بەڵام ئێستا شوێنی غەتاسێکیش نەماوە تاوەکو ئاوەکەی لێ رابکێشن.

نەوا محەمەد بەڕێوەبەری ئاودێریی کۆیە، بە 964ـی وت، “جگە لە بەنداوی قۆڕیتان چەند بەنداوێکی تری سنوری کۆیە پێویستیان بە خاوێنکردنەوە و دەرهێنانی قوڕ و لیتە هەیە، بەڵام ئەوەی قۆڕیتان بە تەواوی پڕبووەتەوە”.

“چەند جارێک بە نوسراوی فەرمی دەرخستەمان ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی بەنداو و کۆگاکانی ئاوی هەولێر کردووە، بەڵام بەپاساوی نەبوونی بودجەی پێویست، تائێستا وەڵامی داواکارییەکەمان نەدراوەتەوە”، نەوا محەمەد وای وت.

لە سنوری قەزای کۆیە چەند بەنداو و پۆندێک هەن کە هیچکامیان ساڵانە خاوێن ناکرێنەوە.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

داوا دەکرێت بەنداوێک لە گوندی کونەفلوسە دروست بکرێت

داوا دەکرێت بەنداوێک لە گوندی کونەفلوسە دروست بکرێت

لە گوندێکی کۆیە گۆمێکی ئاو پڕ بووە لە نەوتی رەش

لە گوندێکی کۆیە گۆمێکی ئاو پڕ بووە لە نەوتی رەش