دیمه‌نى ناو پۆلى یه‌كێك له فوتابخانهكانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى ... وێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشته په‌روه‌رده‌ى سلێمانى.
زیاتر له 2000 مامۆستان
ته‌نیا له یه‌كه په‌روه‌رده‌ییه‌كانى سلێمانى نزیكه‌ى 3000 مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر خانه‌نشین ده‌كرێن
964+
دیلان محەمەد جەزا- سلێمانى
لە سنووری پەروەردەی پارێزگاى سلێمانی نزیكه‌ى سێ هه‌زار مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر خانه‌نشین ده‌كرێن، هۆكاره‌كه‌ش یاساى خانەنشینییە كه به‌م دواییانه ته‌مه‌نى خانه‌نشینبوون بۆ 60 ساڵى دیاریكرا.
عومەر محەمەد، یاریدەدری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە 964 وت، بەهۆی بڕیاری خانه‌نشینیی و کەمکردنەوەی تەمەنی خانەنشینییه‌وه دوو هەزار و 821 مامۆستا و فەرمانبەر خانەنشین ده‌كرێن.
وتیشی “بەهۆی ئەو بڕیارەوە گرفت لە قوتابخانەکاندا دروست دەبێت، چونكه ژماره‌ى خانەنشینبووان لە مامۆستا و فەرمانبەران، زۆرن”.
ئەوەشی خستەڕوو، بڕگەیەک هەیە لە بڕیارەکەدا تایبەت بە کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی كه خانەنشینی نایانگرێتەوە و تەمەنیان زیاد دەکرێت.
رۆژى 22.1.2025 وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، به‌فه‌رمى تەمەنی خانەنشینی لە 60 ساڵیدا جێگیرکرد و لە نوسراوێکی چوار لاپەڕەیشدا بڕیاری ئەوە روون دەکاتەوە، کە پاش 25 ساڵ چۆن فەرمانبەر خانەنشین دەکرێ.
بڕیارەکە پشت بەستەیه بە یاسای خانەنشینی یەکگرتووی ژمارە 9ی ساڵی 2014ی هەموارکراو، بڕیاری ئەوەی تێدایە، کە فەرمانبەر بە ساڵ و رۆژ تەمەنی 60 ساڵی تەواو کرد، دەبێ دەستبەجێ رەوانەی خانەنشینی بکرێ.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیارى خانه‌نشینى لایه‌كى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى کەلوپەلی خۆراکی سلێمانی چۆڵكرد
