دیمه‌نێكی پێشووى كۆكردنه‌وه‌ى سه‌گى بێلانه له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه... وێنه: شاره‌وانى كۆیه
له ئه‌مڕۆوه ده‌ستپێده‌كه‌ن
له كۆیه تیمێكی خۆبه‌خش سه‌گى بێلانه كۆده‌كاته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سه‌نته‌رى قه‌زاى كۆیه، زۆربوونى ژماره‌ی سه‌گى بێلانه تیمێكی خۆبه‌خشی دروستكردووه بۆ كۆكردنه‌وه‌یان و سه‌رۆكى تیمه‌كه‌ش ده‌ڵێت، سه‌گه‌كان زیانى جۆراوجۆریان گه‌یاندووه.
پێشتر شاره‌وانى قه‌زاكه تیمێكی بۆ كۆكردنه‌وه‌ى سه‌گه‌كان هه‌بوو، به‌ڵام ماوه‌یه‌كی زۆره ئه‌و تیمه‌ى شاره‌وانى ده‌نگی نییه و له‌جێدا خۆبه‌خشه‌كان كار بۆ كۆكردنه‌وه‌يان ده‌كه‌ن.
سه‌باح ره‌مه‌زان نه‌جیم، سه‌رۆكى تیمه خۆبه‌خشه‌كه، له‌دوێنێوه ژماره موبایله‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه و داواى له هاوڵاتیان كردووه له هه‌ركوێیه‌ك سه‌گی بێلانه‌یان بینى ئاگادارى بكه‌نه‌وه بۆ كۆكردنه‌وه‌یان.
سه‌باح به 964ـى وت، له‌وه‌ته‌ى ژماره‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه زیاتر له 100 په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنى له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه بۆ هاتووه كه هه‌ریه‌كه و به‌جۆرێك سه‌گه‌كان هه‌راسانیان كردوون.
وتیشی “په‌لاماردانى منداڵ و خواردنى مریشك له‌و مه‌ترسیانه‌ن كه سه‌گه بێلانه‌كان له‌ناو كۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كانى كۆیه ئه‌نجامى ده‌ده‌ن”.
بێ ئه‌وه‌ى تيمه خۆبه‌خشه‌كه هیچ ئامرازێكى گرتنى سه‌گیان هه‌بێت، شێوازى تایبه‌تى خۆیان هه‌یه بۆ گرتنيان وه‌كو سه‌باح ده‌ڵێت، له‌كاتى بینینان شێوازه‌كه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
هه‌ر سه‌گێكی بێلانه له سه‌نته‌رى كۆیه بگرن له قۆناغى یه‌كه‌مدا له حه‌سارێكی تایبه‌ت دایده‌نێن تاوه‌كو ژماره‌یان زۆر ده‌بێت ئینجا ده‌یانگوازنه‌وه بۆ شه‌تڵه‌ره‌كه‌ى هه‌ولێر.
شاره‌وانى كۆیه به كاره‌كانى ئه‌م تیمه خۆبه‌خشه ئاگادار نییه، هه‌روه‌كو سه‌رۆكى تیمه‌كه ده‌ڵێت، به‌خۆبه‌خشی كاره‌كه ده‌كه‌ن و پێویست ناكات هیچ شوێن و لایه‌نێك ئاگادار بكه‌نه‌وه.