ئەگەر ئەمشەو نەبارێت سبەى دەبێتەوە

بەفر هاتوچۆى لە مەرزى کێلێ_وە پەکخستووە

964+

وریا فەتاح

بەهۆى بەفرەوە هاتوچۆى گەشتیارى لە مەرزى کێلێ_وە پەکى کەوتووە، بە وتەى بەڕێوەبەرى گومرگى راپەڕین، تیمى پاککردنەوەیان ناردووە، ئەگەر ئەمشەو نەبارێت، سبەینێ هاتوچۆ ئاسایى دەبێتەوە.

عەباس عەزیز:

رۆژانە 150 بۆ 250 بارهەڵگر لە مەرزى کێلێوە هاتوچۆ دەکەن و 800 بۆ 1000 کەسیش لە نێوان هەرێم و ئێران، دێن و دەچن

لە دوێنێوە بەفرێکى زۆر لە رێگاى مەرزى کێلێ باریوە و هاتوچۆى گەیشتن بە مەرزەکەى بە تەواوەتى پەکخستووە.

عەباس عەزیز، بەڕێوەبەرى گومرگى راپەڕین بە 964ـى وت،”بەهۆى بەفرەکەوە ئەمڕۆ هاتوچۆ نەکراوەو لە ئێوارەوە تیمەکانى پاککردنەوە دەنێرن بۆ ئەوەى بۆسبەینێ ئامادەى بکەن و ئەگەر ئەمشەو نەبارێت، سبەینێ هاتوچۆ ئاسایى دەبێتەوە”.

وەک ئەوەى باسى دەکات، ئەمڕۆ بە تەواوەتى هاتوچۆ نەکراوە و دوێنێش بۆ ماوەیەک هاتوچۆ هەبووە و دواتر بەهۆى بەفرەکەوە بە تەواوەتى داخراوە.

مەرزى کێلێ، مەرزێکى نافەرمییە لە نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتى ئێران، بە دیاریکراوى لە دیوى هەرێمى کوردستان دەکەوێتە سنوورى قەزاى پشدەر و لە دیوى رۆژهەڵاتى کوردستانیشەوە نزیکترین شار لێیەوە سەردەشتە.

بەفر و بەستەڵەک شه‌ش ئۆتۆمبێلى لە مەرزی کێلێ وەرگەڕان...

بەفر و بەستەڵەک شه‌ش ئۆتۆمبێلى لە مەرزی کێلێ وەرگەڕاند