دەیان سەرۆک و کەسایەتی ئامادەن

لە ناو بینای کاپیتۆڵ ترەمپ سوێند دەخوات و بە فەرمی دەبێتە سەرۆک 

964+

توانا نەقی

چوار سەرۆکی پێشوو و پێشووتری ئەمریکا و 9 ئەندامی ئەنجومەنی دادوەری ئەمریکا و دەیان سەرۆک و کەسایەتی دیکەی جیهانی، لە ناو یەکێک لە هۆڵەکانی کاپیتۆڵ کۆبوونەتەوە و ئامادەی مەراسیمی سوێندخواردنی دۆناڵد ترەمپن.

ئەمڕۆ 20.1.2024 وەک 47ـەمین سەرۆکی ئەمریکا ترەمپ و جێگرەکەی سوێندی یاسایی دەخۆن و بۆ چوارساڵی داهاتوو وەک سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەستبەکار دەبێت.

ئەم مەراسیمە دەبوو لە دەرەوەی بینای کاپیتۆڵ و لە ناشناڵ مۆڵ ئەنجامبدرایە، وەک نەریتی دەستبەکاربوونی سەرۆک، بەڵام بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە مەراسیمەکە گواستراوەتەوە بۆ ناو یەکێک لە هۆڵەکانی بینای کۆنگرێس.

دەستبەکاربوونی ترەمپ ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ یادی مارتن لوسەر کینگ، کە شۆڕشی رەشپێسەتەکانی لە ئەمریکا هەڵگیرساند و بۆ هەتایە بووە مایەی ئازادی رەشپێستەکان لە ئەمریکا و جیهان، ئەمە لە سەرجەم وتارەکانی پێش سوێندخواردنەکەیدا ئاماژەی پێکرا.

ئەمڕۆ ترەمپ دەستبەکار دەبێت و نەوتیش بەرز بووەوە

ئەمڕۆ ترەمپ دەستبەکار دەبێت و نەوتیش بەرز بووەوە