ئامارى ساڵى 2024 ـى وه‌زاره‌تى داد

له‌ فه‌رمانگه‌كانى جێبه‌جێكردنى دادنووسی زیاتر له‌ 22 هه‌زار مامه‌ڵه‌ى نوێ كراوه‌ته‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

وه‌زاره‌تى دادى هه‌رێم ده‌ڵێت، ساڵى پار له‌ ته‌واوى فه‌رمانگه‌كانى جێبه‌جێكردن زیاتر له‌ 22 هه‌زار مامه‌ڵه‌ى نوێ كراوه‌ته‌وه‌ و به‌گشتیش زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن مامه‌ڵه‌یان بۆ هاوڵاتیان ئه‌نجامداوه‌.

ئه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى داد ده‌یڵێت، ئامارى فه‌رمى كار و چالاكی ته‌واوى فه‌رمانگه‌كانییه‌تى له‌ ساڵى 2024 له‌ سه‌رجه‌م پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكامنى هه‌رێم.

ئاماره‌كه‌ له‌ رۆژى 2.1.2024 تاوه‌كو 30.11.2024 ـه‌.

به‌پێی ئاماره‌كه‌، تەنیا لە فەرمانگەی دادنوسی یەکەمی هەولێر و دەوروبەری 601 هه‌زار و 279 مامەڵە، لە فه‌رمانگه‌ى دادنووسی یەکەمی سلێمانی و دەوروبەری 286 هه‌زار و 871 مامەڵە، له‌ دهۆک و دەوروبەری  150 هه‌زار و 725، هەڵەبجەو دەوروبەری حه‌وت هه‌زار و 985  مامەڵە، لە ئیداره‌ى راپەڕین و دەوروبەری 32 هه‌زار و 623، لە سۆران و دەوروبەری 16 هه‌زار و 88، لە کۆیەو دەوروبەری  13 هه‌زار و 271 مامەڵە بۆ هاووڵاتیان ئەنجامدراوە .

لە بەڕێوبەرایەتییەکانی جێبەجێکردنیش چوار هه‌زار و 343 دۆسییەی جێبەجێکردن کۆتاییان پێهاتووە و 22 هه‌زار و 630 دۆسییەی جێبەجێکردنی نوێش کراونەتەوە .

لە بەڕێوبەرایەتییەکان چاودێری ناکامەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک به‌ ده‌وروبه‌رانه‌وه‌ 12 هه‌زار و 488 مامەڵە بۆ هاووڵاتیان ئەنجامدراوە .

وه‌زاره‌تى داد هۆشدارى ده‌داته‌ به‌شێك له‌ فه‌رما...

وه‌زاره‌تى داد هۆشدارى ده‌داته‌ به‌شێك له‌ فه‌رمانبه‌ره‌كانى

بڕیارێکى دادگاى فیدڕاڵى 8000 مامۆستا‌ى خوێندنى كوردى له...

بڕیارێکى دادگاى فیدڕاڵى 8000 مامۆستا‌ى خوێندنى كوردى له‌ كه‌ركوك بێهیوا کرد