گرافیک؛ 964+
هۆشداریش ده‌دات
سه‌رۆكى كاتیى په‌رله‌مان 22ـى ئه‌م مانگه‌ى بۆ كۆبوونه‌وه ده‌ستنیشان كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بڕیاره رۆژى 22.1.2025 په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه، له ئه‌مڕۆشه‌وه سه‌رۆكى كاتیى په‌رله‌مان بانگهێشتى په‌رله‌مانتارانى كردووه بۆ ئاماده‌بوونیان له‌كاتى دیاریكراودا.
به‌پێی بانگهێشتنامه‌یه‌ك كه محه‌مه‌د سلێمان، سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مانى كوردستان ئاگادارى په‌رله‌مانتاران كراوه‌ته‌وه بۆ كۆبوونه‌وه له رۆژی 22.1.2025، هۆشداریشى داوه ئه‌گه‌ر فراكسیۆنه‌كان كۆنه‌بنه‌وه ئه‌وا به‌رپرسیارێتی یاسایی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی فراكسیۆنه‌كان.
به‌پێی نووسراوێك كه ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی دیوانی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه تایبه‌ت به بانگهێشتكردنی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، داوای كردوه بانگهێشتی په‌رله‌مانتاران بكرێت بۆ ته‌واوكردنی دانیشتنی یه‌كه‌می په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان.
سه‌رۆكی كاتیی په‌رله‌مان هۆشداریش ده‌دات، ئه‌گه‌ر دانیشتنه‌كه رێكنه‌خرێت ئه‌وا به‌رپرسیارێتی یاسایی و هه‌ر لێكه‌وته‌یه‌كی دیكه ده‌گرنه ئه‌ستۆ كه له داهاتودا رووده‌دات.
رۆژى 2.12.2024 یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، كه تێیدا سه‌رۆكی كاتیی په‌رله‌مان (كه به‌ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتاره) هه‌ڵبژێردرا و په‌رله‌مانتاران سوێندی یاساییان خوارد، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه به كراوه‌یی هێڵدرایه‌وه و تائێستا به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌كان نه‌توانراوه هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیكه بكرێت.