سێ شوێنکاری هەڵەبجە ئاگادار کرانەوە

23 کیلۆ کەرەی خراپبوو دەستی بەسەرداگیرا؛ لە ئێرانەوە هاتبوو

964+

شۆڕش قادری

لە هەڵەبجە 23 کیلۆ کەرەی خراپبوو دەستی بەسەرداگیرا و سێ شوێنکاریش ئاگادار کرانەوە.

فەلاح نامیق سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی ‌هەڵەبجە بە 964ـی وت، “کار و چالاکییەکانی لیژنە هاوبەشەکانمان بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەدا سەردانی چەند شوێنێکیان لەناو هەڵەبجە کردووە و رێنماییان داوە بە شوێنەکان”.

“بەهۆی پابەندنەبوونیان بە رێنماییەکان سێ شوێنکار ئاگادار کرانەوە و لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی سەرپێچییەکان، سزا دەدرێن”، فەلاح نامیق وای وت.

ئاشکراشی کرد، هەر لە هەڵمەتەکەدا دەست گیراوە بەسەر بڕێک کەرەستەی بەکارهێنان کە شیاوی بەکارهێنان نەبوون، هەروەها 23 کیلۆ کەرەـش دەستی بەسەرداگیراوە کە پاش پشکنینی فیزیایی دەرکەوتووە، شیاو نییە بۆ خواردن.

ئەوەشی خستەڕوو، کەرەکە 25 کیلۆ بووە، کەسێک لە ئێرانەوە هێناویەتی بۆ هەڵەبجە، دوو کیلۆی لێ فرۆشتووە و ئەوەی دیکە، فریای فرۆشتنی نەکەوتووە و دەستی بەسەرداگیراوە.

فەلاح نامیق وتیشی، سەرجەمی کەرەکە لەناوبراوە و هەر شوێنکارێکیش رێنمایی لیژنەکان جێ بەجێ نەکات، رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

ژینگەی هەڵەبجە بەدواداچوون بۆ وشکبوونی دوو درەخت دەکا...

ژینگەی هەڵەبجە بەدواداچوون بۆ وشکبوونی دوو درەخت دەکات

ژینگەی سەیرانگاکانی هەڵەبجەیان پیس کرد و سزاش نەدران

ژینگەی سەیرانگاکانی هەڵەبجەیان پیس کرد و سزاش نەدران