دیمەنێک لە ماستەر کارد _ وێنە: 964
هەموو شت بووە بە ماستەر کارد
لە کەرتی حکومیی عێراقدا مامەڵە بە 10 ترلیۆن دینار کراوە
964+
ئەحمەد مستەفا
تەنیا لە رێگەی کەرتی حکومییەوە و بە شێوەی ئەلیکترۆنی مامەڵە بە 10 ترلیۆن دینار کراوە لە عێراقدا، ئەو دۆخە وادەکات هاوڵاتی لە عێراقدا تەواو ناچاری مامەڵە بە کارتی ئەلیکترۆنییەوە ببێت.
پێشبینی دەکرێ، لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا مامەڵەکردنی پارەدانی ئەلیکترۆنی بە رێژەی 30% – 40% زیاد بکات.
خالید جابری، نوێنەری ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران بۆ پەرەپێدان و چاودێری مامەڵەی ئەلیکترۆنی، ئەمڕۆ یەکشەممە 19.1.2025، بە رۆژنامەی سەباح-ی راگەیاندووە، هەنگاوەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی بەدروستیی بەڕێوەدەچن و تەنیا لە کەرتی حکومیدا مامەڵە بە 10 ترلیۆن دینارەوە کراوە.
باسی لەوەش کردووە، لەگەڵ ئەوەی کار لەسەر چارەسەکردنی ئەو گرفتانە دەکەن، کە لە کاتی پارەدانی ئاو و کارەبا بە شێوەی ئەلیکترۆنی دروست دەبێت، لەگەڵ بانکی ناوەندی لە هەماهەنگیدان بۆ دەرکردنی کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنی بۆ خوێندکاران، دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵی “سیستمێکی ژمێریاری یەکگرتوو”ی خستووەتەگەڕ کە بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان و لە 140 وڵاتدا کارپێکراوە.