
دۆلاری ئەمریکی دەردەکەوێت لەجۆری 100 دۆلاری. وێنە:964+
“رۆژانە 70 ملیۆن دۆلار لە کوردستانەوە دەبرێتە دەرەوە”
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
حکومەتی عێراق رێکارەکانی لە دژی بەقاچاغبرن و سپیکردنەوەی دۆلار تووند کردووە و چەند خاڵێکی نوێی پشکنینی بە ئامێری سۆنار بەدرێژایی رێگای نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان داناوە.
پێگەی میدڵ ئیست ئای بەریتانی لە زاری دوو راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی بڵاویکردەوە، لە هەرێمی کوردستانەوە بردنەدەرەوەی دۆلار بۆ وڵاتانی دوبەی و تورکیا زیادیکردووە.
بە وتەی بەرپرسان و بانکە عێراقییەکان کە قسەیان بۆ میدڵ ئیست ئای کردووە، رۆژانە لانیکەم 70 ملیۆن دۆلار لە رێگەی هەرێمی کوردستانەوە بە قاچاخ دەبرێتە دەرەوەی عێراق.
دوێنێ یەکشەممە 5ـى شوباتى 2023، بانكی ناوهندی عێراق دووهم پاكێج بۆ كۆنتڕۆڵكردنی بههای دۆلار بهرامبهر بهدینار راگەیاند، و سهرۆكى ئهو بانكهش وتی، “لهئێستادا هیچ كێشهیهكی ناوخۆیی و دهرهكی بۆ گواستنهوهی دهرهكی یان فرۆشتنی دۆلار نهماوه”.
هەر دوێنێ، عەلی حەمەساڵح رایگەیاند، رۆژانە 100 ملیۆن دۆلار لە کوردستان دەچێتە دەرەوە، باسی لەوەشکرد کە دۆلارەکانی کوردستان بە سێ وڵاتدا دەگەنە ئێران، دەڵێت: لە سێ ساڵدا بایی 10 ملیار دۆلار موڵک لە تورکیا کڕدراوە.