دوو دیمه‌نى سه‌ردان بۆ پڕۆژه‌كان... وێنه: له سۆشیاڵ میدیاى jCC هه‌ڵه‌بجه وه‌رگیراوه.
"موشته‌رى زۆریان هه‌یه"
JCC هه‌ڵه‌بجه دڵخۆشە به‌و پڕۆژانەى کە پاڵپشتى دارایی بۆ كۆكردوونه‌ته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌ڵه‌بجه هاوكارى دارایی زیاتر له 60 پڕۆژه بۆ گه‌نجان كراوه، ئه‌مڕۆ كه لیژنه‌یه‌ك سه‌ردانى به‌شێكیان كردووه دڵیان خۆش بووه كه بینیویانه پڕۆژه‌كان موشته‌رییه‌كى زۆریان بۆ كۆبووه‌ته‌وه.
پڕۆژه‌كان له جۆرى جیاوازن، بچوک و مامناوەندن، له‌لایه‌ن بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانى هه‌ڵه‌بجه كه به JCC ناسراوه، پاڵپشتى داراییان له رێكخراوى REACHـه‌وه پێدراوه.
فریاد نەجمەدین، بەڕێوەبەری JCC ـى له هه‌ڵه‌بجه، كه له‌گه‌ڵ لیژنه‌یەك سه‌ردانى چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی كردووه، به 964ـى راگه‌یاند، دڵخۆشن به ئه‌نجامى ئه‌و هاوكارى ماددییه‌ى كه به‌و پڕۆژانه‌یان به‌خشیوه.
وتیشی “یه‌كێك له پڕۆژه‌كان خواستێكی زۆر له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانى هه‌یه كه جگه له ناوخۆى هه‌ڵه‌بجه به‌رهه‌مه‌كان بۆ شاره‌كانى سلێمانى و هه‌ولێریش ده‌نێرێت”.
به‌گشتى ئه‌و پڕۆژانه‌ى پاڵپشتیان كردوون، موشته‌رییه‌كی زۆریان بۆ كۆبووه‌ته‌وه به‌قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى JCC ئه‌مه‌ش ئه‌نجامى ئه‌م مه‌رج و رێنماییانه‌یه كه ئه‌وان به پڕۆژه‌كانیان داوه.
به‌پێی ئامارێك كه JCC له هه‌ڵه‌بجه به 964ـى داوه تاوه‌كو ئێستا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه پاڵپشتى دارایی بۆ 52 پرۆژه‌ى بچوك و مامناوه‌ند بۆ گه‌نجانى هه‌ڵه‌بجه و 15 پڕۆژه‌ش بۆ گه‌نجانى په‌نابه‌ر كه له‌و پارێزگایه ده‌ژین دابین كردووه ، بۆ ئه‌مساڵیش پلانیان هه‌یه كه ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ى نوێ پاڵشتی داراییان بۆ دابین بكه‌ن.