دیمه‌نى كچ و كوڕێكی ئێزدی له ئاهه‌نگێكدا ... وێنه: سۆشیاڵ میدیاى خانكێ.
له خانكێ سزاى جیابوونه‌وه‌ش داندرا
ماره‌یی كچانى ئێزدی راى جیاوازى به‌دوای خۆیدا هێناوه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى ده‌رچوونى بڕیارێك له ئه‌نجومه‌نى باڵاى روحانى ئێزدى، له‌باره‌ى دیاریكردنی 25 گرام زێر بۆ ماره‌یی كچانى ئێزدی، مجێو‌ر و موختارى گونده‌كانى خانكێ راى جیاوازیان له‌سه‌ر ئه‌م بڕیاره هه‌یه و پێیان باشه سزاى جیابوونه‌وه‌ش دابندرێت له‌نێوان هاوسه‌ره‌كان.
بڕیاره‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى روحانى رۆژى 11.1.2025 بوو، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ماره‌ییه‌كی زۆر بۆ كچانى ئێزدی داوا ده‌كرا، ئه‌نجومه‌نه‌كه ماره‌ییه‌كه‌ى له 75 گرام زێڕه‌وه بۆ 25 گرام كه‌مكرده‌وه.
نزیكه‌ى 20 موختار و مجێوه‌رى سنوورى ناحیه‌ى خانكێ كه زۆربه‌ى ئێزدی نشینه كۆبوونه‌وه‌ى خۆیان له‌سه‌ر ئه‌م بڕیاره‌ى ئه‌نجومه‌نى باڵا رێكخست و پێیان باش بوو ماره‌یی كچان به پێنج ملیۆن دینار له‌به‌رامبه‌ر 40 غرام زێڕ دیاری بكرێ.
هه‌روه‌ها بڕیارى ئه‌وه‌شیان داوه، كه جیابوونه‌وه‌ى هاوسه‌رانیش له‌یه‌كترى سزاى هه‌بێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش 10 ملیۆن دینار دیاریكراوه و له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر هۆكارى جیابوونه‌وه‌كه‌ش یه‌كێك له (ژن و مێرد) یاخود (كچ و كوڕ له‌كاتى ده‌ستگیرانیدا) هۆكار بێت، ئه‌وا ماره‌یی زێڕه‌كه بۆ ئه‌و كه‌سه ده‌بێت كه خه‌تابارى ئه‌م جیابوونه‌وه نییه.
زه‌رده‌شت شێخ شامۆ، كه‌سایه‌تى دیارى ئێزدی و به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى خانكێ كه له نزیكه‌وه ئاگادارى ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ى موختار و مجێوره‌كان بووه، به 964ـى وت، ئه‌وانه پێیان باش بوو ئه‌م پێشنیارانه بكرێت، ئه‌ویش دواى هه‌ڵسه‌نگاندنى دۆخى ئابوورى ناوچه‌كه‌یان و خێزانه ئێزدییه‌كان.
وتیشی “له ته‌واوى ناوچه‌كانى ئێزدی نشین ئه‌م پێشنیارانه ده‌كرێن و هه‌موویان بۆ ئه‌نجومه‌نى روحانى ئێزدی ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه و دواتر ئه‌وانیش بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌ده‌ن”.
دووپاتی ئه‌وه‌شی كرده‌وه، هه‌موولایه‌ك هانى كوڕان و كچانى ئێزدی ده‌ده‌ن كه هاوسه‌رگیری بكه‌ن و خێزان دروستبكه‌ن.