گرافیك: 964+
ئه‌پلیكه‌یشنه‌كه له مه‌خمور كارا كراوه
حكومه‌تى عێراق له رێگه‌ى گه‌نجانه‌وه چاودێری كه‌یسه‌كانى گه‌نده‌ڵى ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئەنجومەنی باڵای لاوان سەر بە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئەپلیکەیشنێکى بۆ نوێنەرەکانی لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق دروستكردووه، بۆ ئه‌وه‌ى چاودێری کەیسەکانی گەندەڵی له داموده‌زگاكانى حكومه‌ت بكه‌ن، كه سنوورى قه‌زاى مه‌خموریش ده‌گرێته‌وه.
ئه‌نجومه‌نه‌كه له سەنتەری قه‌زاى مەخمور 13 نوێنەر، له‌ناحیه‌كانى کەندێناوە سێ نوێنەر، گوێڕ دوو نوێنەر، مەلاقەرە سێ نوێنەر و قەراج سێ نوێنەرى هه‌یه.
نیاز قارەمان، یه‌كێك له‌و نوێنه‌رانه‌ى لاوان له سه‌نته‌ره‌ى قه‌زاى مەخمور، به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه كارا كراوه و ده‌ستبه‌كار ده‌بن بۆ چاودێریكردنه‌كه.
وتیشی “دوێنێ شەو لە گروپی واتس‌ئاپ ئاگادارکراینەوە ئەپڵیکەیشنەکە دابەزێنین ، مەبەست لەم کارەی حکومەت بۆ کێشە و پرسەکانە لە وەزارەتەکانی دەوڵەت یان لەسەر شەقام ، نوێنەرەکان دەتوانن لە رێگه‌ی ئەم ئه‌پەوە سکاڵای فەرمی تۆمار بکەن”.
نوێنه‌رانى لاوان ده‌توانن راسته‌وخۆ به‌ناوى خۆیان یان به‌ناوێكی دیكه سكاڵا له‌سه‌ر گه‌نده‌لیی داموده‌زگاكان تۆمار بكه‌ن و له‌رێگه‌ى ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌وه سكاڵا یاخود تێبینى له‌سه‌ر كارى داموده‌زگاكان ده‌گه‌یه‌ندرێته ئه‌و وه‌زاره‌ته‌كه‌ى كه لایه‌نى په‌یوه‌ندیداریانه.